هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

2 سوری لە ئەڵمانیا دەستگیردەکرێن له‌سه‌ر کۆمەککردنی كوشتاره‌كانی گروپێكی تووندڕەو

ئاژانسی فرانس پرێس

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند كه‌ تابلۆیەك بە عەرەبی لێی نوسراوە: "مەودای فیشەك" لە ئەکادیمیای سەربازیی باشوری حەلەب دەبینرێت دوای ئەوەی بەرەی نوسرە -- کە دوای جیابوونەوەی لە قاعیدە ناوی گۆڕدرا بە بەرەی فەتحی شام -- دەستی بەسەر دوو ئەکادیمیای سەربازیدا گرت لەگەڵ سێیەم پێگەی سەربازی لە 6 ئاب 2016. [عومەر حاج کەدور/ئاژانسی فرانس پرێس]

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند كه‌ تابلۆیەك بە عەرەبی لێی نوسراوە: "مەودای فیشەك" لە ئەکادیمیای سەربازیی باشوری حەلەب دەبینرێت دوای ئەوەی بەرەی نوسرە -- کە دوای جیابوونەوەی لە قاعیدە ناوی گۆڕدرا بە بەرەی فەتحی شام -- دەستی بەسەر دوو ئەکادیمیای سەربازیدا گرت لەگەڵ سێیەم پێگەی سەربازی لە 6 ئاب 2016. [عومەر حاج کەدور/ئاژانسی فرانس پرێس]

دوو سوری لە ئەڵمانیا دەستگیرکران بە گومانی یارمەتیدانی جێبەجێکردنی كوشتاره‌كان لەلایەن گروپێکی تووندڕەوی پەیوەست بە قاعیدەوە، داواکاران دووشەممە (13 تەمموز) رایانگەیاند.

داواکاران وتیان دوو پیاو بەناوی خدر ع.ك و سامی ع.س تۆمەتبارن بە "پێکەوە کوشتنی کەسێك کە بەگوێرەی یاسای مافی مرۆیی نێودەوڵەتی پارێزراو بوو".

ئەو دوو پیاوە دەستگیرکران و باڵەخانەکانیان پشكنران لە نورمبێرگ، نزیك بە لایپزیگ و هه‌روه‌ها له‌ خۆرئاوای شاری ئێسن.

داواکاران وتیان خدر ع.ك پەیوەندییکرد بە گروپی غورەبا موحەسەنەوە لە سوریا، کە بەشێك بوو لە گروپی تیرۆریستی بەرەی نوسرە، ماوەیەك پێش تەمموزی 2012.

ئەوکاته‌، بەرەی نوسرە رێكخراوی دەستەخوشکی قاعیدە بوو لە سوریا.

وتیان لە 10 تەمموزی 2012، خدر ع.ك بەشداربوو لە لەسێدارەدانی موقەدەمێکی سوپای سوریادا کە لەلایەن گروپەکەوە دەستگیرکرابوو.

خدر ع.ك تۆمەتباركراوه‌ بە پاسەوانیکردنی دەستگیرکراوەکە به‌ دەستی بەستراوه‌وه‌، كه‌ مامەڵەی تووند و خراپی لەگەڵ كرابوو، لەکاتێکدا دەگوێزرایەوە بۆ شوێنی لەسێدارەدانی لە سوریا.

داواکاران وتیان سامی ع.س دواتر ڤیدیۆی تەقەکردن لە قوربانیەکەی گرتبوو، لە ڤیدیۆکەدا "بە شانازییەوە دەدەوێت" بە مەبەستی پروپاگەندەکردن.

خدر ع.ك گومانی لێکراوە بە ئەندامبوون لە بەرەی نوسره‌دا و سامی ع.س بە پشتیوانیکردنی ئەو گروپە.

هەردوو پیاوەکە دووشەممە لەبەردەم دادگای دادپەروەریی فیدراڵیدا ئامادەبوون و لەئێستادا لە زینداندان.

یەکەمین کەیس دژی ئەشکەنجەدانی پشتیوانیكراو له‌لایه‌ن دەوڵەته‌كه‌ی سەرۆکی سوریاوه‌، بەشار ئەسەد، لە جیهاندا لە نیساندا لە ئەڵمانیا ده‌ستیپێكرد دوای ئەوەی گومانلێکراوان لەلایەن قوربانیەکانیانەوە هەواڵیان لێدرا لای کاربەدەستان.

لە حوزەیراندا، پزیشکێکی سوری کە لە ئەڵمانیا دەژیا دەستگیرکرا بەگومانی تاوان دژی مرۆڤایەتی لە وڵاتەکەی خۆیدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500