ژنێكی ئێزیدی و چوار منداڵه‌كه‌ی له سوریا ئازادكران كه له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه رفێندراوبوون له 2014، به‌رپرسی نوسینگه‌ی كاروباری ئێزیدییه رفێنراوه‌كان له دهۆك دووشه‌ممه (13 ئاب) وتی.
حسێن قه‌یدی له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "پێنج ئێزیدی عێراقی خه‌ڵكی شنگال كه داعش 3 ئابی 2014 رفاندبوونی، ئازادكران و ئێستا به‌ڕێوه‌ن به‌ره‌و عێراق."
ناوبراو وتی: "رفێندراوه ئازادكراوه‌كان بریتین له غه‌زال عه‌لی و منداڵاكانی: حه‌بیب حسێن خدر، عه‌لی حسێن خدر، سامی حسێن خدر و دالیا حسێن خدر."
وتیشی: "ئه‌وان له خاكی سوریادا ئازادكران دوای چه‌ندین هه‌وڵی جۆراوجۆر كه له داهاتوودا ورده‌كارییه‌كانیان ئاشكراده‌كرێن."