بەرپرسانی ئەڵمانیا دووشەممە (2 کانونی دووەم) وتیان پۆلیس پیاوێکی سوریی دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارە بەوەی داوای لە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) کردبێت بۆ پاڵپشتیی دارایی بۆ هێرشێك بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
داواکاران رایانگەیاند ئەو پهنابهره 38-ساڵە بێکارە بە خزمەتگوزاری نامەی مۆبایل تکای لە کەسە داعشەکە کردووە بۆ ناردنی 180,000 یۆرۆ (188,000 دۆلار).
کۆماندۆکانی پۆلیس شەممە هەڵیانکوتایە سەر ماڵهكهی لە ساربروكن، نزیك سنوری فەرەنسا و دەستبەسەرکرا پێشئەوەی یەکشەممە بەفەرمی دەستگیربکرێت بە تۆمەتی پاڵپشتیی دارایی تیرۆر.
پۆلیس وتی "سیناریۆی هێرشە هێشتا ئەنجامنەدراوەکە"ی ئەو پیاوە، پێشنیاری بەکارهێنانی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوی كردبوو لە ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەلجیکا و هۆڵەندا.
داواکاران راشیانگەیاند کە پیاوەکە "دانیناوه بە پەیوەندیکردنیهوه بە داعش، بەڵام نکوڵی لە نیازی تێرۆریستی کردووە" -- بانگەشەی ئەوەیکردووە کە هەوڵیداوە پارەی لەو گروپە توندڕەوە بكێشێتهوه.