هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

لایەنە تووندڕەوەکان هاوپەیمانێتیەکی نوێ پێکدەهێنن لە باکوری خۆرئاوای سوریا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی توندڕەوانی فەسبه‌تو ('خۆڕاگر بن') لە باکوری سوریا لەم وێنەیەدا دەبینرێن کە لە ڤیدیۆیەکی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی فەسبه‌توەوە وەرگیراوە.

ئەندامانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی توندڕەوانی فەسبه‌تو ('خۆڕاگر بن') لە باکوری سوریا لەم وێنەیەدا دەبینرێن کە لە ڤیدیۆیەکی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی فەسبه‌توەوە وەرگیراوە.

پێنج گروپی تووندڕەو کە لە ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب و حەلەب و لازقیە چالاكن، هاوپەیمانێتیەکی نوێیان پێکهێناوە بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ یەکتر کە بەخۆیان دەڵێن ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی فەسبه‌تو ("خۆڕاگر بن")، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

ئەو گروپانەی هاوپەیمانێتیە نوێکە پێکدەهێنن بریتین له‌ حوراس دین -- کە بە لقی قاعیدە دادەنرێت لە سوریا -- ئەنسار ئیسلام، ئەنسار دین، تەنسیقیات جیهاد و لیوای موقاتیلین ئەنسار.

چالاکوانێكی ئیدلیب، هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت هەندێك ئەندامی هاوپەیمانێتیە نوێکە ئەندامانی پێشووی تەحریر شامن کە ناسراون بە دیدگای تووندڕەویان و وابەستەگییان بە ئایدۆلۆژیای قاعیدەوە.

ئیدلیبی وتی مەدەنیەکان لە ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب، لازقیە، حەلەب و حەمما هؤشدارییان داوە بەوەی بە دروستکردنی ئەم هاوپەیمانێتیە تووندڕەوە نوێیه‌، دۆخەکە زیاتر بەرەو پاشاگەردانی دەچێت.

سەرکردەی تەنسیقیات جیهاد، ئەبو عەبد ئەشدا، بەرەو ژووری نوێی ئۆپەراسیۆنەکان دەچێت کە لەلایەن گروپە تووندڕەوەکانی باکوری سوریاوە پێکهێنراوە. [وێنەکە لە ڤیدیۆیەکی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی فەسبه‌توەوە وەرگیراوە].

سەرکردەی تەنسیقیات جیهاد، ئەبو عەبد ئەشدا، بەرەو ژووری نوێی ئۆپەراسیۆنەکان دەچێت کە لەلایەن گروپە تووندڕەوەکانی باکوری سوریاوە پێکهێنراوە. [وێنەکە لە ڤیدیۆیەکی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی فەسبه‌توەوە وەرگیراوە].

دوو فەرماندەی حوراس دین لە هێرشێکی درۆندا کوژران لەم ئۆتۆمبیلەدا. [خاوەنی وێنە: پەیامنێری ئیدلیب/تەلەگرام]

دوو فەرماندەی حوراس دین لە هێرشێکی درۆندا کوژران لەم ئۆتۆمبیلەدا. [خاوەنی وێنە: پەیامنێری ئیدلیب/تەلەگرام]

وتی تەنیا نیگەران نین لە ئەگەری دەستپێکی شەڕ لەنێوان گروپە نوێکەدا لەگەڵ رژێمی سوریا و هاوپەیمانانی، بەڵکو لە ئەگەری پێکدادانی نێوان گروپە نوێکە و تەحریر شامیشدا.

وتیشی بارگرژی لەگەڵ تەحریر شام چاوەڕوانکراوە، لەکاتێکدا هەندێك لە بەرپرسانی گروپە نوێکە لەو هاوپەیمانێتیە تووندڕەوە جیابوونەتەوە دوای ناکۆکی لەسەر ئاراستەی ئایدۆلۆژی، بەتایبەت دەربارەی ئایدۆلۆژیای قاعیدە.

هاوپەیمانێتیەکە ئەندامانی تووندڕەو رادەکێشێت

ئیدلیبی وتی ئەو چەکدارانەی لەنێو پێنج گروپە تووندڕەوەکەدا بوون، پێکەوە ژوورە ئۆپەراسیۆنە نوێکە پێکدەهێنن و سه‌ر به‌ چەندین نەتەوەی جیاوازن.

وتیشی سەرکردەکانی بریتین له‌ فه‌رمانده‌ی تەنیسیقیات جیهاد، ئەبو عەبد ئەشدا؛ فەرماندەی لیوای موقاتیلین ئەنسار، جەمال زەینیە ("ئەبو مالیك تەلی") و ئەبو فەتح فەرغەلی و ئەبو یەقزان مەسری لە حوراس دین.

ئیدلیبی ئاماژەیکرد بەوەی هەرچەندە حوراس دین داوای پێکهێنانی هاوپەیمانێتیە نوێکەی کرد، فەرماندەیی درایە ئەبو عەبد ئەشدای تەنسیقیات جیهاد.

وتی هاوپەیمانێتیە نوێکە هەڵمەتێکی بەرفراوانی راکێشان ئەنجامدەدات و هەموو چەکدارە تووندڕەوەکانی ناوچەکە دەکاتە ئامانج، لەنێویاندا پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

وتی ئامانجی کۆتایی گرتنەدەستی کۆنترۆڵی زۆرترین ناوچەیە، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی بەرامبەر پێگەکانی رژێمی سوریان.

ئیدلیبی ئاماژەیدا بەوەی دوو فەرماندەی بەناوبانگی حوراس دین کوژران لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا کە ئۆتۆمبیلەکەیانی کردە ئامانج نزیك بە ئیدلیب، دوای راگەیاندنی ژوورە ئۆپەراسیۆنە نوێکە.

وتی وه‌ك ناسراونه‌ته‌وه‌، ئه‌و دووانه‌ بریتین له‌ بیلال سەنعانی، بە رەسەن یەمەنی و ئەبو قاسم ئوردونی، بە رەسەن ئەردەنی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500