هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

تەحریر شام هێرشدەکاتە سەر سەرکردە رکابەرەکان

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

بەهۆی هه‌ڵاوسانی بارگرژییەکی نوێ لەنێوان گروپە تووندڕەوە رکابەرەکاندا لە ئیدلیب، تەحریر شام سەرکردەی لیوا موقاتیلین، ئەنسار جەمال زەینیە ("ئەبو مالیك تالی") دەستگیرکرد بەهۆی جیابوونەوەی و پێکهێنانی ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی نوێ. [خاوەنی وێنە: ناوەندی کاڤکاز/تویتەر]

بەهۆی هه‌ڵاوسانی بارگرژییەکی نوێ لەنێوان گروپە تووندڕەوە رکابەرەکاندا لە ئیدلیب، تەحریر شام سەرکردەی لیوا موقاتیلین، ئەنسار جەمال زەینیە ("ئەبو مالیك تالی") دەستگیرکرد بەهۆی جیابوونەوەی و پێکهێنانی ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی نوێ. [خاوەنی وێنە: ناوەندی کاڤکاز/تویتەر]

شەڕی سەخت دەستیپێکرد لە شاری ئیدلیب و بەشەکانی باشور و خۆرهەڵاتی پارێزگاکە دوای ئەوەی تەحریر شام ژمارەیەك جیابووه‌وەی دەستگیرکرد کە پێکەوە ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی نوێیان پێكهێنابوو، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

ئەو ژوورە نوێیەی ئۆپەراسیۆن، کە ئەندامە تووندڕەوەکانی بە "فەسبه‌تو" (خۆڕاگر بن) ناویدەبەن، پێکدێت لە حوراس دین، ئەنسار ئیسلام، ئەنسار دین، تەنسیقیات جیهاد و لیوای موقاتیلین ئەنسار.

رێكخراوی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ سێشەممە (23 حوزەیران) رایگەیاند كه‌ پێکهێنانی ئەم هاوپەیمانێتیە نوێیە تەحریر شامی زۆر تووڕەکرد، کە فەرمانێکی بڵاوکردەوە و تیایدا وتی ئەوانەی بەنیازی جیابوونەوەن لە هاوپەیمانێتیەکە نابێت بەبێ مۆڵەت ئەوە بکەن.

بەگوێرەی ئەم فەرمانە، ئەندامانی تەحریر شام و سەرکردەکانی کە مۆڵەتیان پێدراوە گروپەکە جێبهێڵن، دواتر لێیان قەدەغەکراوە لایەنی نوێ پێکبهێنن.

ئەندامانی تەحریر شام كۆبوونه‌ته‌وه‌ لەبەردەم بینایەکی ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیبدا کە گروپەکە وەك بنکەیەکی خۆی بەکاریهێناوە. [وێنەکە لە ڤیدیۆیەکی سیریا تیڤییەوە وەرگیراوە]

ئەندامانی تەحریر شام كۆبوونه‌ته‌وه‌ لەبەردەم بینایەکی ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیبدا کە گروپەکە وەك بنکەیەکی خۆی بەکاریهێناوە. [وێنەکە لە ڤیدیۆیەکی سیریا تیڤییەوە وەرگیراوە]

چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف بە دیارونای وت دوای پێکهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆنی فەسبه‌تو، تەحریر شام بەدووی سەرکردەی لیوای موقاتیلین، جەمال زەینیە ("ئەبو مالیك تالی") کەوت.

عەساف وتی زەینیە لەلایەن ئەندامانی تەحریر شامەوە دەستگیرکرا لە هەڵکوتانەسەرێکدا لە شارۆچکەی سەرمەدای خۆرهەڵاتی ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب.

تەحریر شام سەرکردەی ئەنسار دینیشی دەستگیرکرد، سیراجەدین موختارۆڤ ("ئەبو سەلاح ئوزبەکی")، کە له‌ ریزەکانی تەحریر شامدا شەڕیدەکرد و دواتر جیابووه‌وە.

عەساف وتی دەستگیرکردنەکان بوونە هۆی شەڕێکی سەخت، کە تێیدا تفەنگی ئۆتۆماتیکی و موشەك بەکارهاتن، لەنێوان تەحریر شام و هاوپەیمانێتی نوێی فەسبه‌تودا.

عەساف وتی "فه‌رمانه‌كانی دەستگیرکردن" بڵاوکرانەوە دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر چەکدار لە تەحریر شام جیابوونەوە و پەیوەندییانکرد بە گروپە رکابەرەکان و ژووری ئۆپەراسیۆنی تازە پێکهاتووەوە.

وتی ئەوەی دۆخەکەی خراپتر کرد ئه‌وه‌ بوو كه‌ بڕێکی زۆر پارەشیان لەگەڵ خۆیان برد.

وتیشی تەحریر شام هەوڵی گەڕاندنەوەی پارەکەی دا، بەتایبەتی لە زەینیەوە، کە دەوترێت دەستی بەسەر 20 ملیۆن دۆلاردا گرتووە لە گەنجینەی گروپەکەوە.

هه‌روه‌ها وتی شەڕ لەنێوان هاوپەیمانێتیە تووندڕەوەکاندا دەستیپێکرد لە ئیدلیب، لەکاتێکدا بانگەوازی هاوبەش هەبوو بۆ هێز جێگیرکردن لەلایەن هەردوولاوە کە وایکرد چەکدارانی تەحریر شام لە چەندین بازگە جێگیربن، بەتایبەتی لە دەروازەی شارۆچکەکان.

عەساف وتی ئەمە ئاماژەیە بەوەی تەحریر شام "لیستی داواکراوان"ی هەیە و ئاماژەیکرد بەوەی ئەو هاوپەیمانێتیە تووندڕەوە فەرمانێکی بڵاوکردەوە كه‌ تێیدا هەڕەشەی دەستگیرکردن و زیندانیکردنی هەر کەسێکی کردووە کە دوای جیابوونەوەی پەیوەندیدەکات بە گروپەکانی دیکەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500