هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێرشێكی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سوریا 2 سەرکردەی تووندڕەو دەکوژێت

ئاژانسی فرانس پرێس

خۆپیشاندەرانی سوریا لە 1 ئایار لە گوندی مەعەرەت نەعسان له‌ ئیدلیب گرددەبنەوە بۆ خۆپیشاندان دژی هێرشێکی تەحریر شام. [عومەر حاج کەدور/ئاژانسی فرانس پرێس]

خۆپیشاندەرانی سوریا لە 1 ئایار لە گوندی مەعەرەت نەعسان له‌ ئیدلیب گرددەبنەوە بۆ خۆپیشاندان دژی هێرشێکی تەحریر شام. [عومەر حاج کەدور/ئاژانسی فرانس پرێس]

هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە باکوری خۆرئاوای سوریا یەکشەممە (14 حوزەیران) دوو فەرماندەی گروپێکی سەر بە قاعیدەی کوشت، رێكخراوی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند.

سەرۆکی رێکخراوەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی فەرماندەیەکی سەربازیی ئەردەن و كه‌سێكی دیکەی بە رەسەن یەمەنی لە حوراس دینی سەر بە قاعیدە کوژران کاتێك موشەکێك لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە لە ئۆتۆمبیلەکەیانی دا.

پارێزگای ئیدلیب لەلایەن هاوپەیمانێتی تووندڕەوی تەحریر شامەوه‌ کۆنترۆڵکراوە، بەڵام گروپە تووندڕەوەکانی دیکە، لەنێویاندا حوراس دینی، لەوێ چالاكن، لەگەڵ چەندین لایەنی دیکەی ئۆپۆزسیۆن.

ساڵی رابردوو، ئەمریکا چەندین هێرشی دژی تووندڕەوان ئەنجامدا لە پارێزگای ئیدلیب.

تووندڕەوانی ناوچەکە لەلایەن هێرشە ئاسمانیەکانی رژێمی سوریا و روسیای هاوپەیمانیشیەوە کراونەتە ئامانج، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییه‌وه‌.

وتەبێژێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی به‌ ئاژانسی فرانس پرێسی وت هاوپەیمانان "لەم چەند هەفتەیەی دواییدا هیچ هێرشێکی ئاسمانییان لە باکوری خۆرئاوای سوریا ئەنجامنەداوە".

ئاگربەستێك کە بە میانگیری روسیا و تورکیا ئەنجامدرا بەشێوەیەکی بەرفراوان فڕۆکە جەنگیەکانی سوریا و روسیای لە ئاسمانی ناوچەکە دوورخستۆتەوە، لەوکاتەوەی لە مانگی ئازاردا کەوتە کار.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500