وەك بەشێك لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی بێکاری لەناو گەنجاندا، حکومەتی عێراق دەستیکردووە بە بەرنامەیەکی نوێ کە ئامانجی پشتیوانیکردنی کاری بازرگانی مامناوەندی و پیشەسازی و بەرهەمهێنانە.
بەرنامەی نیشتمانی کار بۆ گەنجان لە 21 کانونی دووەم راگەینراو وقەرز دەداتە ئەو گەنجانەی دەیانەوێت پیشەی بازرگانی خۆیان دەستپێبکەن.
رێکخەری گشتی بەرنامەکە لە وەزارەتی کار، ئیسماعیل عەبودی وتی ئەوە "دەرئەنجامی دووساڵ لێكۆڵینەوە و راوێژکردن بووە لهنێوان نوێنەرانی حکومەت و پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەدا".
بە دیارونای وت بەرنامەیەکی گەورەیە و ئامانجی دابینکردنی هەلی کارە بۆ کەمکردنەوەی بێکاری و بوژاندنەوەی ئابوی و زیادکردنی بەرهەم.
وتی بەرنامەکە سەرمایەی لانیکەم 250,000 دۆلار دابیندهكات بۆ کاری بازرگانی مامناوەند کە سەرنجی لەسەر پیشەسازی و بەرهەمهێنانی خۆراکە.
عەبودی وتی ئەو سەرمایەیە لە شێوەی قەرزدا دهدرێت بهو گروپانهی دهیانگرێتهوه، كه ههر كارێكی بهرههمهێنان دهتوانێت تا 10 گەنج لهخۆبگرێت، جگە لەو بەڕێوبەر یان شارەزایهی بەرپرسه لە بەڕێوەبردنی بازرگانییەکە.
وتی: "پلانمان هەیە ئەمساڵ 100,000 هەلی کار دابینبکەین و هەموو ساڵێك ئەو رێژەیە دووقات زیادبکەین،" دوا ئامانجیش ئەوەیە ملیۆنێك هەلی کار دروستبکەین لە ماوەی حەوت ساڵدا.
وتی لە قۆناغی یەکەمدا، بەرنامەکە پارێزگاکانی بەغدا و بەسرە و زیقار و ئەنبار و نەینەوا دەگرێتەوە وهك تاقیکردنەوە، دوای ئەوەش چاوهڕواندەکرێت تەواوی وڵات بگرێتەوە.
عەبودی وتی ئەو پێنج پارێزگایە دەستنیشانکراون لەسەر بنەمای "ئاستی بەرزی هەژاری و بێکاری و پێویستی بنیاتنانەوە و پرۆژەکانی گەشەپێدان و رێژەی ئەگەری سەرکەوتوویی کارەکان".
وتی: "بەرنامەکە کێبڕكێ لەگەڵ پرۆژەکانی دیکەی کار ناکات کە لەلایەن دەزگاکانی حکومەتەوە دانراون یان بازرگانی بچوك و ئەو بانکە تایبەتانەی قەرز دەدەن بە گەنجان" و لەڕاستیدا پەرە دەدات بەو هەوڵانە.
وتیشی ئامانجیان پێکەوەگرێدانی شارەزایی بەڕێوەبەرانی کارەكانه لەگەڵ وزەی ئەو گەنجانەی بیرۆکەی دامەزراندنی كار و پیشەی خۆیان هەیە.
کەمکردنەوەی بێکاری
دەزگایەکی باڵاتری حکومی لە کانونی دووەمدا دامەزرا بۆئەوەی سەرپەرشتی بەرنامەکە بکات.
بە سەرۆکایەتی وەزیری پلاندانان نوری دولەیمی، دەزگاکە نوێنەرانی وەزارەتەکانی پلاندانان و کار و بازرگانی و بانکی ناوەند و کەرتی تایبەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئابوریناسان لەخۆدەگرێت.
وتەبێژی وەزارەتەکە ئەبو زەهرا هینداوی بە دیارونای وت بارەگای سەرەکی بۆ بەرنامەکە لە وەزارەتی پلاندانان دانراوە.
وتی بانکی ناوەند یەك تریلیۆن دینار ( 840 ملیۆن دۆلار)ی داناوە بۆ خەرجیی بەرنامەکە.
وتی یەکێك لە بەرنامە و پرۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتەکەیە کە دەستیپێکردووە بۆ دەربازبوون لەو زەحمەتییانەی رووی لە وڵات کردووە و بێکاری لە لیستی سەرەوەیانە.
ئەو پرۆژانەش بریتین لە "پلانی گەشەسەندنی پێنج ساڵە، ئەو ستراتیژییەی لە دژی هەژاری دانراوە و بەرنامەکە پرۆژەکانی پەیوەند بە پیشەسازی و بەرهەمەوە دەستپێدەکاتەوە کە بەهۆی تیرۆریزم و قەیرانی داراییەوە راوەستابوون".
هینداوی وتی هەموو ئهو ستراتیژیانه ئەو پلانانە لەخۆدەگرن کە ئامانجیان کەمکردەوەی بێکارییە لەڕێی پێدانی قەرزی نهرم [واته به ههلومهرجی ئاسانهوه] و "هاوکاربوون لە بنیاتنانی کاروكاسبیی قازانجكهر و گەشەپێدانی تواناکان".
گەنجانی عێراق داوای کار دەکەن
قهڵاچۆكردنی بێکاری یەکێکە لە داواکانی خۆپیشاندەرە عێراقییەکانه لهو خۆپیشاندانانەدا كه چوار مانگە بەردەوامن.
ئابوریناس فالح زوبەیدی وتی: "بێکاری پێشتریش و ئێستاش یەکێکە لە پاڵنەرە سەرەکییەکانی پشت خۆپیشاندانەکان، چونکە ئامارەکان زۆربوونی بێکاری بە رێژەیەکی بێپێشینە دەردەخەن کە گەیشتۆتە لە سەدا 40 لە پارێزگاکانی وەك موسەنا."
بە دیارونای وت قەیرانی بێکاری ساڵانە لە زیادبووندایە بەتایبەتی لەناو دەرچووانی گەنجدا کە دەرئەنجامی سروشتیی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانە لەگەڵ بێتوانایی کەرتی گشتی بۆ لەخۆگرتنی کارمەندی زیاتر.
وتی: "گرنگە هەنگاو بنرێت بۆ بوژاندنەوە و پشتیوانیکردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و بازرگانییە بچوك و مامناوەندەکان،" چونکە ئەوە دەبێتە هۆی دروستکردنی هەلی کار کە پەرە دەداتە ئابوری و گەشەکردن بەبێ ئەوەی ببێتە بار بەسەر دەوڵەەتوە.
ریاد سەعید، کە بێکارێکی دەرچووی زانکۆیە، بە دیارونای وت نەیتوانیوە کارێکی حکومی بدۆزێتەوە سەرباری ئەوەی چەندین هەوڵی داوە لەڕێی دەزگاکانەوە.
هیوای خواست كه "کارێکی شیاو بدۆزێتەوە لەدوای دەستپێکردنی بەرنامە نوێکەی دامهزراندن" و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه حکومەت بەرپرسیارە لە هاوکاریکردنی گەنجان بۆ دۆزینەوەی کاری شایستە.
بهدڵمه!
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت
باشه.
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت