http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/features/2019/07/03/feature-02?di_exp_001=true

×
×

ئاساییش |

شیکاروان: ئێران هەوڵدەدات خاکی عێراق بەکاربهێنێت وەك بنکە بۆ هەڕەشەکردن لە ناوچەکە

فارس عومران

له‌ڕێگای تویته‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ لەڕێگەی فەیسبووکەوە پەیوەندی بکە

چەکدارانی عێراقی و میلیشیاکانی سەر بە ئێران بۆ ئەم وێنەیە راوەستاون کە 11 نیسان 2018 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. [ئاژانسی فرانس پرێس]

بەرپرسانی ئەمریکی گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە هێرشەکانی 14 ئایار کە بە درۆن ئەنجامدران دژی کەرتی نەوتی سعودیە لە عێراقەوە ئەنجامدرابوون، نەك یەمەن، بەگوێرەی راپۆرتێکی 28 حوزەیرانی ۆڵ ستریت جۆرناڵ.

راپۆرتەکە رایگەیاند بەرپرسانی ئەمریکی ئاشنا بە هەواڵگری لەسەر هێرشەکان بە درۆن دەڵێن لە باشوری عێراقەوە ئەنجامدراون و پەنجەی ئاماژە بۆ میلیشیاکانی سەر بە ئێران رادەکێشن وەك تاوانباری گومانلێکراو.

رایگەیاند كه‌ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایك پۆمپیۆ تکای لە سەرەکوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی کرد هەنگاو بنێت بۆ دڵنیابوون لەوەی عێراق وەك شوێنی ئەنجامدانی هێرش بەکارنایەت.

راپۆرتەکە رایگەیاند كه‌ بەرپرسانی عێراقی گومانانیان لە لێکدانەوەی ئەمریکا هەیە و داوای بەڵگەی زیاتریان لە ئیدارەی ترەمپ کردووە بۆ پشتیوانی لە بانگەشەکەیان.

حوسییەکانی سەر بە ئێران لە یەمەن (ئەنسارەڵا) سەرەتا بەرپرسیارێتییان راگەیاند لە هێرشەکان کە بە درۆن بۆ سەر دوو وێستگەی ناردنی نەوت نزیك بە ریازی پایتەختی سعودیە ئەنجامدران و بۆرییەکی نەوتی سەرەکی سعودیەی پەکخست.

هێڵەکە، کە رۆژانە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت دەنێرێت، بەدیلێکی ستراتیژییە بۆ هەناردەی سعودیە گەر هێڵی ناردن لە کەنداوەوە بەنێو گەرووی هورمزدا دابخرێت.

ئێران هەوڵی بەکارهێنانی خاکی عێراق دەدات

پەرلەمانتاری پێشوو، عومەر عەبدولستار کە پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە، وتی: "واشنتن عێراقی ئاگادارکردۆتەوە کە بەڵگەی لایە پشتڕاستیدەکاتەوە هێرشەکە لەنێو خاکی عێراقەوە ئەنجامدراوە."

بە دیارونای وت: "میلیشیا عێراقیەکانی پەیوەست بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) و میلیشیای حیزبوڵای لوبنانی لە هێرشەکە بەشداربوون."

وتی: "ئێرانییەکان لە یەمەن پشتگیریی حوسییەکان دەکەن لەگەڵ هێرشە بەردەوامەکانیان دژی سعودیە و مەبەستیانە بەرەیەکی نوێ دژی شاهەنشاکە بکەنەوە لەڕێی میلیشیاکانیانەوە لە عێراق."

عەبدولستار وتی: "ئێران هەوڵدەدات خاکی عێراق بەکاربهێنێت وەك بنکەیەك بۆ هەڕەشەکردن لە سعودیە و وڵاتانی دیکە لە ناوچەکە لەڕیی میلیشیا عێراقیەکانی سەر به‌ خۆیەوە، کە لەلایەن فەرماندەی هێزی قودسی پاسداران ژەنەراڵ قاسم سولێمانییەوە بەڕێوەدەبرێن."

رۆژی دووشەممە (1 تەمموز)، عەبدولمەهدی بڕیارێکی ده‌ركرد کە فەرمانی بە تێكه‌ڵكردنی سه‌رجه‌می گروپە چەکدارەکان دەکرد لەنێو سوپای عێراقدا.

بەگوێرەی بڕیارەکە، ئەندامانی هێزەکانی حەشدی شەعبی (حەشد) ملکەچی هەمان رێکارن کە سەپێنراوە بەسەر ئەندامانی سوپای فه‌رمیدا و بەتەواوی وەك بەشێك لە هێزە چەکدارەکانی عێراق کاردەکەن.

عەبدولستار وتی بڕیارەکە "دەکرێت رەنگدانەوەی تووڕەیی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بێت لەسەر مەترسی بەرفراوانی رێکخراوەکانی سەر بە ئێران لەنێو عێراقدا".

دوای چەند راپۆرتێکی نوێ دەربارەی هێرشەکانی 14 ئایار دژی سعودیە، عەبدولمەهدی پەیوەندییەکانی تاووتوێکردووە لەگەڵ شاهەنشاکە لەڕێی پەیوەندیی تەلەفۆنیەوە کە دووشەممە لەگەڵ شای سعودیە سەلمان عەبدولعەزیز ئەنجامدرا.

بەگوێرەی نوسینگەی سەرەکوەزیران، دوو سەرکردەکە هاوکاریی دووقۆڵییان تاوتوێکرد تا نرخی نەوت سەقامگیربکەن، لەگەڵ گرنگی پاراستنی ئاسایشی هەردوو وڵات.

سعودیە رایگەیاند کە سیستمی چاودێری و چاودێریی ئاسمانی جێگیرکردووە لەسەر سنووری عێراق.

له‌ڕێگای تویته‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ لەڕێگەی فەیسبووکەوە پەیوەندی بکە
ئەم بابەتەت بەدڵە؟
29
18

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین Captcha