هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

سعودیە: ئه‌و موشەکانه‌ی لە هێرشەکاندا بەکارهێنراون ئێرانین

سوڵتان باری و ئاژانسی فرانس پرێس

پاشماوەی ئەو موشەك و فڕۆکە بیفڕۆکەوانانەی ده‌زگاكانی ئارامکۆی سعودیەیان کردە ئامانج لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا نیشاندەدرێن لە ریاز لەلایەن وەزارەتی بەرگری سعودیەوه‌. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری سعودیە]

پاشماوەی ئەو موشەك و فڕۆکە بیفڕۆکەوانانەی ده‌زگاكانی ئارامکۆی سعودیەیان کردە ئامانج لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا نیشاندەدرێن لە ریاز لەلایەن وەزارەتی بەرگری سعودیەوه‌. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری سعودیە]

سعودیە چوارشەممە (18 ئەیلول) بەڵگەی خستەڕوو، رایگه‌یاند كه‌ سەلمێنراوە ئه‌و موشەك و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانه‌ی ناسراون به‌ درۆن و شەممە بەکارهێنران بۆ کردنە ئامانجی دوو دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆ، ئێرانین.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری، تورکی مالیکی، لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی وەزارەتەکەیدا لە ریاز وتی: "هێرشەکە لە باکورەوە ئەنجامدرا و جێی پرسیار نییە کە ئێرانی لە پشتەوەیە. کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی شوێنی تەواوەتیی هاویشتنیان."

وتی 18 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و حەوت موشەکی دوورهاوێژ هێرشیانکردە سەر دامەزراوەکانی ئەبقایق و خورەیس و شوێنی ئاراسەتکردنیان نێشانیدەدات كه‌ یەمەن سەرچاوەکە نییە.

وێنە و پاشماوەی موشەکەکانی دامەزراوەکانی ئارامکۆیان بە ئامنج گرتبوو لە كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا نیشاندران.

پاشماوەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیرانی دێڵتا وینگ کە لە یەکە نەوتیەکەی سعودیەی داوە چوارشەممە (18 ئەیلول) لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ ریاز نیشاندەدرێت. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری سعودیە]

پاشماوەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیرانی دێڵتا وینگ کە لە یەکە نەوتیەکەی سعودیەی داوە چوارشەممە (18 ئەیلول) لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ ریاز نیشاندەدرێت. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری سعودیە]

ئاگر به‌رزده‌بێته‌وه‌ لە دامەزراوەیه‌كی ئارمکۆدا لە سعودیە لە خورەیس دوای هێرشەکەی شەممە (14 ئاب). [سکرینشۆتی ڤیدیۆیەکی یوتیوبی هاونیشتمانییەکی سعودی]

ئاگر به‌رزده‌بێته‌وه‌ لە دامەزراوەیه‌كی ئارمکۆدا لە سعودیە لە خورەیس دوای هێرشەکەی شەممە (14 ئاب). [سکرینشۆتی ڤیدیۆیەکی یوتیوبی هاونیشتمانییەکی سعودی]

موشەکی بالابان، کە یەکێكە لە موشەکانه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ئاراستە ده‌كرێن و مانگی رابردوو ئاشکراکران، لەم وێنەیەدا دەبینرێت کە ئاژانسی فارس نیوز بڵاویکردۆتەوە.

موشەکی بالابان، کە یەکێكە لە موشەکانه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ئاراستە ده‌كرێن و مانگی رابردوو ئاشکراکران، لەم وێنەیەدا دەبینرێت کە ئاژانسی فارس نیوز بڵاویکردۆتەوە.

مالیکی وتی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دێڵتا وینگ کە ئێران دروستیاندەکات، بەشدارییان لە هێرشەکەدا کردووە لەگەڵ موشەکی "یا عەلی" کە دوورهاوێژە و دروست ئاراستەدەکرێت.

لە هەمانکاتدا، ئێران بەردەوامە لە رەتکردنەوەی بوونی دەستیدا و سەرنج ده‌گوێزێته‌وه‌ سەر حوسییەکانی یەمەن (ئەنساڕوڵا)، کە میلیشیایەکە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە پشتیوانی دەکرێت و پێشتر بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند.

مالیکی وتی: "بەڵگەمان هەیە لە هەبوونی دەستی ئێران لە کردەوەی تێکدەرانەدا لە ناوچه‌كه‌ لەڕێی هێزە هەوادارەکانییەوە".

وتی شانشینەکە بەڵگەی هەیە کە ئاماژه‌دەکەن بۆئەوەی هێرشەکانی سەر دامەزراوە نەوتییەکە لە یەمەنەوە سەرچاوەیان نەگرتووە وەك "هەوادارانی ئێران بانگه‌شه‌یان كرد".

مالیکی وتی: "ئه‌و كارگه‌یه‌ی کراوەتە ئامانج لەدەرەوەی مەوداوی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەو ناوچانەیە کە لەژێر دەستی میلیشیا حوسییەکاندایه‌."

چوارشەممەی رابردوو، تۆڕی هەواڵی CBS رایگەیاند كه‌ سەرچاوەیەکی ناونەهێنراوی ئەمریکی وتوێتی رابەری باڵا ئایەتوڵا عەلی خامنەیی هێرشەکەی پەسەندکردووە، بەو مەرجەی بەشێوەیەك بێت ئێران بتوانێت خۆی لێ بێبەری بکات .

بەرپرسە ئەمریکیەکان وتوویانە دیارترین بەڵگە دژی ئێران ئەو وێنانەن کە لەلایەن مانگی دەستکردەوە گیراون و بڵاونەکراونەتەوە و نیشانی دەدەن سوپای پاسداران ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشەکە لە بنکەیەکی سەربازییەوە لە ئەهواز.

پاشماوەکان 'بەڵگەی بەهێزن'

شارەزایه‌كی کاروباری سەربازیی سعودی، مەنسور شیحری بە دیارونای وت: "لە دەستپێکی هێرشەکەوە بەبێ دوودڵی گومانەکان روویانکردە ئێران، هەرچەندە هەوڵیدا حوسییەکان تاوانباربکات."

وتی دوایین بەڵگەی بەهێز بەدەستهێنراوە لە پاشماوەی موشەکەکانەوە کە لەناو دامەزراوە پێکراوەکاندا دۆزرانەوە لەگەڵ ئەوانەی لە بیابانه‌کە کەوتبوون لە دەرەوەی دامەزراوەکان.

وتی رەوشی پاشماوەکان وابوون کە زانیاری زۆر بەهێزیان بەدەستەوەدا لە دەرخستنی رۆڵی ئێراندا و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه‌ تەکنەلۆژیا و ماددەکانی بەکارهێنراون پشتڕاستکراونه‌تەوە کە ئێران سەرچاوەیانە.

شیحری وتی بەدواداچوونەکان بەردەوامن ده‌رباره‌ی كه‌ره‌سه‌كانی رێنوێنیی چەكەکان و لێکدانەوەی مەودای هێزی هاویشتنیان و كات بۆ گەیشتن بە دوا ده‌رەنجامی ئه‌وه‌ی کێ تاوانبارە.

وتی پێدەچێت سوپای پاسداران هەوڵیدابێت بیشارێتەوە كه‌ دەستی هەیە لە هاویشتنی موشەکەکاندا کە بە نزمی فڕیون و دەورانیان کردووە بە درێژایی مەوداکە.

هەروەها وتی پێدەچێت موشەکەکان لە نزیك سنووری ئێران و عێراقەوە هاوێژرابن و بە ئاسمانی کوێتدا فڕیون تا گەیشتوونەتە شانشینەکە، لە خاڵێکیشەوە چوونەتە ناوەوە کە سعودیە کەمتر بەرگریی دژە موشەکی لێدانەوە.

وتی: "زۆربەی سیستمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی شانشینەکە لەم ناوچەیە روویان لە سنووری یەمەنە." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ سروشتییە ئاسمانی ئه‌و ناوچە سنوورییەکە روماڵبكات کە لەڕووی ئەمنییەوە "گەرمە" و ده‌شێت کەلێنێك لە له‌و رووماڵه‌ ئاسمانییه‌دا قۆسترابێتەوە.

دەوڵەتانی کەنداو ئاستی ئامادەباشی بەرزدەکەنەوە

له‌كاتێكدا هۆشداریی دا لە دەرئەنجامی "وێرانکەر"ی وه‌ڵبوونه‌وه‌ی قەیرانەکە، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، وتی شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان چوارشەممه‌ چوون بۆ سعودیە بۆ لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکانی شەممە.

سەرۆکەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی ئەو شارەزایانە فەرمانیان پێیە دەستبکەن بە لێکۆڵینەوە لەژێر رۆشنایی بڕیارێكی ئەنجومەنی ئاسایشدا کە رێکەوتنی ئه‌تۆمی ساڵی 2015ی لەگەڵ ئێران پەسەندکرد.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایك پۆمپیۆ چوارشەممە وتی كه‌ "ئەمە هێرشێکی ئیرانییە" و "راگەیاندنی جەنگە"، بەرلەوەی لە جەددە دابەزێت بۆ بینینی شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان.

وتی: "ئەمە هێرشێكه‌ بە ئه‌ندازه‌یه‌ك کە پێشتر نەمانبینیووە."

پۆمپیۆ کە لە گەشتێکدایە لە کەنداو بۆ تاووتوێکردنی وەڵامی واشینتۆن بۆ هێرشەکە، پێنجشەممە وتی وڵاتەکەی "چارەسەری ئاشتیانە" بۆ قەیرانەکە دەخوازێت.

دوای کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرکردەکانی ئیمارات بە پەیامنێرانی وت: "ئێمە چارەسەری ئاشتیانەمان پێخۆشە. هیوادارم کۆماری ئیسلامی ئیران بەهه‌مانشێوە سەیری بکات."

ئیمارات پێنجشەممە چووە پاڵ سعودیە بۆ به‌شداریكردن لەو هێزەی ئەمریکا سەرکردایەتیی دەکات و ئوسترالیا و بەریتانیا و بەحرەینیشی تێدایه‌ بۆ پاراستنی كه‌شتیه‌وانی لە کەنداودا و پارێزگاریکردن لە بازرگانی و به‌رده‌وامیی گواستنه‌وه‌ی نەوت لە گەروی هورمزه‌وه‌.

سەرۆکی بەشی هاریکاری ئه‌منیی نێودەوڵەتی له‌ ئیمارات، سالم محەمەد زه‌عبی، لە بەیاننامەیەکدا وتی: "چوونی ئیمارات بۆ ناو هاوپەیمانییەکە بۆ پشتیوانیی هەوڵە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکانە بۆ بەرپەچدانەوەی هەڕەشەکان لەسەر هاتوچۆی دەریایی و بازرگانی جیهانی."

وتی ئیمارات بەشداربووە "بۆ پاراستنی به‌رده‌وامیی رەوتی گەیاندنی وزە بە ئابوریی جیهان و بەشداریکردن لە راگرتنی ئاشتی و ئاسایشی جیهاندا".

کوێت چوارشەممە رایگه‌یاند كه‌ سوپاکەی ئاستی ئامادەباشیی بەرزکردۆتەوە و راهێنانی سەربازی ئەنجامدەدات، لەکاتێکدا بەدواداچوون بۆ ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە دەکات کە شەممە ئاسمانەکەی پێشێلکرد و فڕی بەسەر كۆشكی ئه‌میردا.

کوێت رایگه‌یاند كه‌ ئامانجێتی بگاتە "باڵاترین ئاستی ئامادەباشی و کارامەیی له‌ بەرەنگاربوونەوەدا" بۆئەوەی "ئەمنییەت و خاك و ئاو و ئاسمانی وڵاتەکە لە ئەگەری مەترسییەکان بپارێزێت".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

3 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

كوا به‌ڵگه‌؟ پلانی ئێران؟ ئایا سعودیه‌ ئاگاداری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و یه‌مه‌ن نییه‌؟ ئه‌گه‌ر هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه‌ كرابایه‌، بێگومان ئێران ده‌یزانی. ئه‌و پاره‌یه‌ی سعودییه‌كان خه‌رجیانكرد بۆ زیانلێدانی وڵاتانی دراوسێیان، ئێستا به‌رهه‌مه‌كانی ده‌چنێته‌وه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ئه‌گه‌ر ئێران بیویستایه‌ هێرش بكات، ئایا له‌ ده‌وڵه‌تانی شه‌رمه‌زاركراوی كه‌نداو ده‌ترسا؟! ئێران پێشتریش فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكیی له‌ كه‌نداو به‌رداوه‌ته‌وه‌. ئێران ئاماده‌یه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌دژی ئه‌منییه‌تی.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ئه‌گه‌ر راستبووایه‌، كوان ئه‌و سیستمی هۆشداری و كۆنترۆڵی ئاسمانییه‌ و ئه‌و سیستمی موشه‌كه‌ ئه‌مریكیانه‌ی له‌ سعودیه‌ن؟ به‌خودا ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو ده‌بنه‌ سوته‌مه‌نیی شه‌ڕێك كه‌ ئه‌مریكا هه‌ڵیده‌گیرسێنێت تا ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر پاره‌كانیاندا به‌ناوی به‌رگریكردنه‌وه‌ لێیان. به‌ڵام رق و كینه‌ی وه‌هابییان كوێری كردوون و چی تر جیاوازی ناكه‌ن له‌نێوان دوژمن و دۆستدا.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌