چالاکوانانی سوری دەڵێن ژماریەك چەکداری میلیشیای هێزەکانی بەرگری نیشتمانی سەربە رژێم چوونەتە ناو میلیشیاکانی سەربە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە.
چەکدارەکان، کە لە چەند شوێنیك دامەزرابوون لە پارێزگای دێرەزوور، لهنێویاندا شارۆچکەی ئەلبوکەمال، سەنگەریان گواستەوە دوای ئەوەی میلیشیاکەیان چەند ناوچەیەکی لەدەستدا له سهروبهریچەند پێکدادانێکی ئەم دوواییانە لە هەرێمەکەدا .
ئەمە بووە هۆی توانەوەی چەند میلیشیایەكی کارا لە هەرێمەکە.
چالاکوانێكی ناوخۆیی، جەمیل عابید بە دیارونای وت: "گرژییەکان هێشتا ماون لە چەند بەشێكی ناوچە سنووریەکانی دێرەزوور دوای ئەوەی پێکدادانی سەخت روویدا لەنێوان میلیشیای هێزەکانی بەرگری سەربە رژێم و میلیشیاکانی سەربە سوپای پاسداران بەسەرکردایەتی حیزبوڵا."
وتی ئەوەش بووە هۆی ئەوەی میلیشیاکانی سەربە سوپای پاسداران دەستبگرن بەسەر تەواوی هەرێمەکەدا.
وتیشی فەرماندەیی سوپای پاسداران لە هەرێمەکە رایگەیاند کە میلیشیای هێزەکانی بەرگری نیشتمانی لەو شوێنە تواوەتەوە و فەرماندەکەشیانی، فیراس جەحەم كه ناسراوه بە فیراس عێراقی، دەستگیرکردووە.
چەکدارانی هێزەکانی بەرگری نیشتمانی بژاردەی ئەوەیان پێدرابوو کە بچنە ناو میلیشیاکانی سەربە سوپای پاسداران یان بچنەناو سوپای سوریاوە - لە حاڵەتی دووەمدا دەبێت یان خزمەتی سەربازی زۆرەملێ یان لە یەکەکانی یەدەگی سوپادا خزمەتبکەن.
چەندین چەکدار پهیوهندیكردنیان به سوپای پاسدارانهوه هەڵبژارد و هەندێکی دیکەش وەك سەرباز پهیوهندییانكرد به سوپای رژێمەوە، بەتایبەتی لە ریزەکانی فەوجی 101ی پاسەوانی کۆماریدا.
سوپای پاسداران گۆڕانکاری دەکات
عابید وتی سوپای پاسداران فەرماندەکەی خۆی لە ئەلبوکەمال گۆڕی و فەرماندەیەکی نوێی خستە جێگەکەی، بەناوی حاج سەلمان، کە بڕیاری یەکەمی قەدەغەکردنی بوونی هەر چەکدارێكی تر بوو لە هەرێمەکە کە سەربە میلیشیاکانی ئەو نەبێت.
میلیشیاکانی سەربە سوپای پاسداران بریتین لە حیزبوڵا، بزووتنەوەی نوجهبا و فەوجی فاتمیون.
عابید وتی: "سەربازانی فەوجی 4 و فەوجی 10ی سوپای سوریا لە هەرێمەکە چەند شوێنێکی دیاریکراویان پێدراوه، کە زۆر دوورن لە ناوچە ئاوەدانەکان و خاڵە سنووریەکان.
وتیشی گەنجانی دێرەزوور و ئەلبوکەمالیش دەچنەناو سوپای پاسدارانەوە بەهۆی نەبوونی هەلی کارهوه لە هەرێمەکە و سوپای پاسدارنیش موچەی بەردەوام دەدات و هاوکاری کۆمەڵایەتی و خۆراکیشیان بۆ دابیندەکات.
وتی ئەوەی هانیاندەدات بچنەناو هێزەکانی سەربە ئێرانەوە ئەوەیە کە دەبێت ساڵانێكی دوورودرێژ لە سوپادا خزمەت بکەن بەپێی بڕیارەکانی رژێمی سوریا.
وتیشی: "ئەندامانی نوێ کە پێشتر سەربە هێزەکانی بەرگری نیشتمانی بوون، راهێنان و خولی بوژانەوە دەبینن لە کەمپە سەربازییەکاندا لەسەر دەستی راهێنەرانی حیزبوڵای لوبنانی و لەژێر چاودێری ئەفسەرە ئێرانییەکاندا."
ئهمه نوێترین ههنگاوه له رستێك ههنگاوی سوپای پاسداران دا بۆ پتهوكردنی ئامادهگی خۆی له سوریای پاش جهنگدا.
ههفتهی رابردو، دیمهشق و تاران گورزهیهك رێككهوتتنامهی سهربازی و بهرگریی نوێیان ئیمزاكرد، كه رێدهدات به ئێران درێژهبدات به "ئامادهگی و بهشداریی" له سوریادا، به گوێرهی وتهكانی وهزیری بهرگری ئێران ئهمیر حاتهمی.