چالاکوانانی ناوخۆ بە دیارونایان وت میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسداران بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ توندکردنەوەی کۆنترۆڵیان بەسەر ناوجەرگەی شاری دێرەزووری سوریا و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی شارەکەدا.
یەکێك لە هەوڵەکانیان بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیاكهیانە -- كه بهشێكی بریتییه له باوهڕی ویلایەتی فەقیه، کە داوای بەیعەتدان دەکات به رابەری ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەیی -- ههروهها دامەزراندنی ناوهنده کلتوورییەکان.
وەك بەشێك لە هەوڵەکانی بۆ راکێشانی دڵ و مێشكی هاوڵاتیان، میلیشیاکانی سەر بە ئێران سوود وەردەگرن لە بێکاری و هەژاریی بەربڵاو لە هەرێمەکەدا بۆ راکێشانی گەنجان بۆ ریزەکانیان، جگە لە کردنەوەی کەمپی هاوینە بۆ تهلقینكردن و پێدانی رێنوێنی ئایدۆلۆژی بە منداڵان.
چالاکوانێكی دێرەزوور، جەمیل عابید بە دیارونای وت ئەو میلیشیانە، بە حیزبوڵای لوبنانیشەوە، بەردەوامن لە دەستگرتن بەسەر خانووی مەدەنییەکاندا لە شارۆچکە سنوورییەکەی ئەلبو کەمال.
وتی دوایین دەستگرتن بەسەر خانووەکاندا لە شەقامی دابوس بوو لە ناوەندی ئەلبو کەمال، كه ژمارهی ئهو خانووانهی حیزبوڵا دەستیگرتووە بەسەریاندا دهگهیهنێته 10 خانوو.
هەروەها چەکدارانی حیزبوڵا شەقامەکەیان لە هەردوولاوە داخستووە -- لهلایهكهوه له بازاڕهكهوه تا دەگاتە شەقامی كیتف لەلاکەی ترهوە -- بهمهش رێیان له هاتوچۆی دانیشتووانە مەدەنییەکە گرتووه.
عابید وتی هەندێك لە خانووەکان وەك بارەگای سەربازی بەکاردەهێنرێن و ئەوانەی دیکەش وەك سەربازگە بۆ پیاوانی میلیشیاکان، ئهمهش به لاساییكردنهوهی شێوهی كاری میلیشیای عێراقیی حەرەکەی نوجەبا کە لهلایهن ئێرانهوه پشتیوانی دهكرێت.
کاریگەری و تهلقینكردن
عابید وتی سوپای پاسداران ناهێڵێت دەزگاکانی رژێمی سوریا هیچ دەسوەردانێك بکەن، بەتایبەتی لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکاندا.
وتی ئهركی پڕکردنەوەی كهموكوڕیی خزمەتگوزاریەکانیان خستۆتە سەر شانی خۆیان، نەك لەبەر خۆنەویستی بەڵكو بۆئەوەی خۆیان تێکەڵی دانیشتووانە ناوخۆییەکە بکەن.
وتیشی لەمدواییانەدا ئەو هەوڵانە بریتیبوون لە دابەشکردنی کەلوپەلی تەندروستی و کردنەوەی ژمارەیەك بنکەی کاتیی تەندروستی کە چارەسەر و دەرمان بە بێبەرامبەر دابیندەکەن.
ئاماژهشی كرد بهوهی ئەو بنکانە هەر لەلایەن هەوادارانی سوپای پاسدارانی وەك جیهاد ئەلبیناو دەزگای شاهیدهوه بهڕێوهدهبرێن.
چالاکوانێكی بواری کۆمەڵایەتی و راگەیاندن عەمار ساڵح بە دیارونای وت سوپای پاسداران و هەوادارەکانی بەردەوامن لە قۆستنەوەی رەوشە داراییەکەی دانیشتووانە ناوخۆییەکە.
وتی ئهو نوسینگانهی راكێشانی ئهندامان كه تاڕادهیهك له ههموو جێگهیهك ههن، ئهو گەنجانە رادەکێشن کە بێکاری و پێویستی دارایی وایلێکردوون کاربکەن بۆ میلیشیاکان. ئاماژهشی كرد بهوهی هەندێك دەترسن لەوەی لە هەرێمەکە دەربکرێن گەر نزیكنەبنەوە لە سوپای پاسداران.
ساڵح وتی: "بەڵام مەترسی گەورە کەمپە هاوینەکانن کە سوپای پاسداران دایمەزراندوون بۆ تهلقینكردن (پێدانی رێنوێنی ئایدۆلۆژی) بە منداڵانی هەرێمەکە."
وتیشی زۆربەی منداڵانی ناوچهكه زۆریانلێکراوە پهیوهندیبكهن بهو کەمپانەوه، کە تیایاندا فێردەکرێن چۆن پابەندی باوهڕی ویلایەتی فەقیه بن و بەیعەت بدەن بە سەرکردەکانی سوپای پاسداران.
چالاکییەکانی ههردوو دیوی سنوور
لێکۆڵەر لە کاروباری ئێران، شیار تورکۆ، بە دیارونای وت كردنهوهی ئهمدواییهی خاڵی سنووریی قائیم و ئەلبو کەمال لەگەڵ خاڵێکی سنووریی نایاسایی له نزیكییهوه ئەم میلیشیانەی بە پەلە ناردووە تا تەواوی هەرێمەکە لەلایەن هێزەکانی خۆیانەوە کۆنترۆڵبکەن.
وتی: "دەیانەوێت رێگای ئەو بارهەڵگرانە بپارێزن کە چەك و تفاق و چەکدارانی سوپای پاسداران دەگوێزنەوە لەنێوان هەردوو وڵاتدا و بێگومان لهپاڵ مسۆگهركردنی چالاکی بازرگانیدا، کە بەدڵنیاییەوە شمەکی ئێرانیش لهخۆدهگرێت."
وتیشی ناردنی هێز لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ ناوچەکە تەنیا سنووردار نییە بۆ شار و شارۆچکەکان، بهڵكو درێژبۆتەوە بۆ خاڵی سنووریی یاسایی قائیم، کە لەلایەن میلیشیاکانەوە کۆنترۆڵ دەکرێت، بەتایبەتی حیزبوڵا و حەرەکەی نوجەبا.
تورکۆ وتی لانیکەم 200 چەکداری ئەو میلیشیانە لەو ناوچەیە هەن.
تۆ بێدهنگ به! خودا یهكهمه، خامهنهیی دووهمه و سوپای پاسداران سێههمه! من خۆشمدهوێن، خۆشمدهوێن، خۆشمدهوێن، خۆشمدهوێن!
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت