هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

سوپای پاسداران پێگەی خۆی لە دێرەزووری سوریا پتەودەکات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

میلیشیاکانی سەربە سوپای پاسادارانی ئێران لە پارێزگای دێرەزوور کۆدەبنەوە. [خاوەنی وێنە: جەمیل عابد]

میلیشیاکانی سەربە سوپای پاسادارانی ئێران لە پارێزگای دێرەزوور کۆدەبنەوە. [خاوەنی وێنە: جەمیل عابد]

سوپای پاسدارانی ئێران و میلیشیا هەوادارەکانی پێگەی خۆیان لە چەند بەشێکی پارێزگای دێرەزووی سوریا پتەوکردووە، بەڵگەش گەیشتنی ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارەکانیانە لە چەند رۆژی رابردوودا.

ناردنی هێزەکان لەکاتێکدایە كه‌ هێزی پشتیوانی بۆ شوێن و رەبایە و خاڵەکانی هاتوچۆی سوپای پاسداران نێردراون بەدرێژایی روباری فورات.

چالاکوانێك وتی نیشانەیەکی تری به‌رفراوانكردنی پێگەیان ئەوەیە كه‌ سوپای پاسداران ئەم هەفتەیە بنکەیەکی کلتووریی کردەوە لە ناوچەی تەبانی لە ناوچە گوندنشینەکانی رۆژئاوای دێرەزوور.

چالاکوان جەمیل عابد کە خۆی خەڵكی دێرەزوورە، وتی ژمارەیەکی زۆر ئەفسەر و هێزی سوپای پاسداران و میلیشیا هەوادارەکانی بۆ چەند ناوچەیەکی دێرەزوو نێردراون، بەتایبەتی نزیك ئەلبوکەمال و بەدرێژایی کەنارەکانی روباری فورات.

دەروازەی سەرەکی شارۆچکەی سنووریی ئەلبوکەمال لە سوریا به‌ربه‌سته‌كانی بەرگری نیشاندەدات کە لەلایەن میلیشیاکانی سەربە سوپای پاسدارانەوە دانراون. [خاوەنی وێنە: جەمیل عابد]

دەروازەی سەرەکی شارۆچکەی سنووریی ئەلبوکەمال لە سوریا به‌ربه‌سته‌كانی بەرگری نیشاندەدات کە لەلایەن میلیشیاکانی سەربە سوپای پاسدارانەوە دانراون. [خاوەنی وێنە: جەمیل عابد]

عابد بە دیارونای وت كه‌ ئەو هێزانەش بریتین لە فەوجی ئیمام باقر کە سورییە، حیزبوڵای لوبنانی لەگەڵ فەوجی فاتمیون ، کە میلیشیایەکی ئەفگانییە و لەژێر فەرمانی ئەفسەرە ئێرانیەکاندا شەڕدەکات.

وتی: "ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ئەو میلیشیایانە هاتوونەتە هەرێمەکە لە چەند رۆژی رابردوودا و بە پاس گوێزراونەتەوە."

وتیشی بەگوێره‌ی چەند سەرچاوەیەك "ئەوان لە هەرێمی حەلەبەوە هێنراون بۆ دێرەزوور بۆئەوەی پشتیوانی ئەو ناوچانە بن کە لەژێر دەستی سوپای پاسداراندان".

په‌ڕینه‌وه‌ له‌ روبارەکە سنوورداردەکرێت

عابد وتی ناوچەی دیکەش هاتنی هێزی زۆری سەر بە ئێرانیان بەخۆیانەوە بینیوە، وەك باشوری کەناری فورات، بەتایبەتی ئەو شوێنەی کەوتۆتە نێوان شارەکانی مەیادین و ئەلبوکەمالەوە نزیك سنووری عێراق.

وتیشی ئەندامانی ئەو میلیشیایانە پشکنینی چڕوپڕ بۆ بەڵگەنامە و ناسنامەی مەدەنیەکان دەکەن کە دەیانەوێت لە روبارەکە بپەڕنەوە.

وتی هەندێك لە دانیشتوانەکە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناوچەکانیان بەڵام دەوترێت رێگەیان لێگیراوە، تەنیا دانیشتوانی ناوچەکانی ژێردەستی رژێم کە چوون بۆ بازرگانی و سەردان دەتوانن بگەڕێنەوە.

وتی ئەوەی بوونی نەماوە لە ناوچەکە میلیشیای هێزەکانی بەرگری نیشتمانیی سەربە رژێمی سوریایە کە پێشتر کۆنترۆڵی ناوچەکەیان دەکرد.

ژماریەك چەکداری هێزەکانی بەرگری نیشتمانی بەم دواییانە چوونە ناو میلیشیاکانی سەربە سوپای پاسدارانەوەدوای ئەوەی چەند ناوچەیەکیان لە هەرێمەکە لە شەڕدا لەدەستدا.

عابد وتی هاتنی هێزەکانی سوپای پاسداران لەکاتێکدایە هەوڵەکان بۆ فراوانکردنی "دەسەڵاتی نەرم" بەردەوامە، وەك کردنەوەی بنکەیه‌كی کلتووریی ئێرانی لە ناوچەی تەبانی لە رۆژئاوای دێرەزوور.

لە کاتی کردنەوەی بنکە کلتوورییەکەدا له‌ 1 تشرینی یەکەمدا، سوپای پاسداران و ئەوانەی کاریان لەگەڵ دەکەن ستایشی چەند مەدەنییەکی هەرێمەکەیان کرد، بەتایبەتی سەره‌كهۆزە باڵادەستەکان.

لە لێدوانەکانی کاتی کردنەوەی بنکەکەدا باس لەوە کرا ئامانجەکانی بنکەکە "کلتووری و سیاسین" و ئاماژەشیان بۆ ئەو هاوکارییە داراییانە کرد کە دابینیدەکات.

ئەمە هەنگاوانە هەروا بێ ئامانج نین، بەڵکو بەشێکن لە ستراتیژییەکی پلانبۆکراو بۆ فراوانکردنی دەسەڵاتی ئێران لە هەرێمەکە ، شارەزایان بە دیارونایان وت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

2 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ئه‌مه‌ فیتنه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ چونكه‌ ئێران ده‌یه‌وێت به‌ڵا و گێچه‌ڵ له‌ وڵاته‌كه‌ی خۆی به‌دووربگرێت. ئه‌وه‌ ئه‌و بوو [ئێران] كه‌ عێراق و سوریا و یه‌مه‌نی وێرانكرد.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ئەمە هەڵەی لەکوێدایە؟ خودا رەحم بە مردو و زیندوتان بکات، برایانی ئێرانی! ئێوە پشتیوانیتان لە راستی کردووە دژی خراپەکانی سعودیە و هاوپەیمانەکانی. خودا سەرکەوتن بە ئێوە و ئێمەش ببەخشێت دژی گروپە تیرۆرستیەکان و سەرکردە یەهودیەکانیان و دژی سعودیە، ئیمارات، بەحرەین و قەتەر.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌