http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/features/2018/06/21/feature-02

ئاساییش |

2018-06-21

هێزەکانی عێراق ئەمنیەت دەپارێزن لە پشێویی دوای هەڵبژاردندا

Di icons tw 35 Di icons fb 35

هێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی نەینەوا گوندەکان دەگەڕێن لەسەر رێگای بەغدا و موسڵ له‌ 2 حوزەیران بۆ دۆزینەوەی داواکراوان. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری]
هێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی نەینەوا گوندەکان دەگەڕێن لەسەر رێگای بەغدا و موسڵ له‌ 2 حوزەیران بۆ دۆزینەوەی داواکراوان. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری]

بەرپرسانی عێراق بە دیارونایان وت دەزگا ئەمنیەکانی عێراق کارێکی باشیان کردووە لە پاراستنی بێلایەنیی سیاسیان لەکاتی هەڵبژاردنه‌كانی پەرلەماندا و ئەو ناكۆكییه‌ سیاسییانه‌ی به‌دوایدا هات.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس دوای تانه‌ی ساخته‌كاری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12 ئایار پەرلەمانی عێراق له‌ 7 حوزەیران بڕیاری بە دەست ژماردنەوەی دەنگەکانی دا له‌ هەموو بنکەکانی دەنگداندا و ئەو کۆمسیۆنەشی لەسەر کار لابرد کە سەرپەرشتیی هەڵبژاردنه‌كه‌ی كردبوو.

بە پێی دەزگا هەواڵگریەکان، تاقیکردنەوەکان لەسەر ئامێرەکانی دەنگدانی ئەلکترۆنی -- کە بۆ یەکەمجار لە هەڵبژرادندا لە عێراق بەکارهێنران -- ئەنجامی جۆراوجۆریان نیشانداوه‌، كه‌ وا دەردەکەوێت تانەکانی ساختەکاری پشتڕاستبکەنەوە.

لە 10 حوزەیرانئاگر لە ئه‌مبارێكدا کەوتەوە لە گەڕەکی رەسافەی بەغداكه‌ دەنگەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ئایاری تێداهەڵگیرابوو بۆ ژماردنەوەیان.

رەسافە یەکێكه‌ لە گەورەترین گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی بەغدا كه‌ نزیکەی لەسەدا 60ی ئەو دوو ملیۆن دەنگدەرەی پایتەخت لە هەڵبژاردنەکەدا له‌وێ دەنگیاندا.

وەزیری ناوخۆی عێراق قاسم ئەعرەجی وتی: "گومان لەوەدا نیە کارێکی بەئەنقەست بوو، خۆم بەدواداچوونی بۆ دەکەم لەگەڵ پۆلیسی تاوان و ئه‌و کۆمیتەیه‌دا كه‌ کاری لێکۆڵینەوەی ئاگرەکەی پێسپێردراوە."

هێزەکانی عێراق سەرنجیان لەسەر کارەکانیانە

شارەزایان بە دیارونایان وت هێزەکانی عێراق بەردەوامن لە راوەدوونانی گروپە توندڕەوەکان بەبێ ئەوەی سەرنجیان لەسەر کارەکانیان گۆڕانی بەسەردا هاتبێت بەهۆی ئەو رەوشە نالەبارە سیاسیەی لەئارادایە.

سەره‌كوەزیران حەیدەر عەبادی 29 ئایار وتی: "بەهێزکردنی ئەمنیەت ئەولەویەتی حکومەتە و نابێت بە هیچ شێوەیەك سەرنجمان بەلای شتی دیکەدا بڕوات."

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری، عەمید یەحیا رەسوڵ، وتی: "دەزگا ئەمنیەکانی عێراق زۆر دوورن لە دەستوەردان له‌ كاره‌وباره‌كانی سیاسەت و دەرەنجامەكانیه‌وه‌."

رەسوڵ بە دیارونات وت: "دەزگا ئەمنیەکان سەر بە یەك حیزبن، گەلی عێراق و خەڵكەکەی، خاك و مێژووەکەی." وتیشی: "ئێمە رێز لە پرۆسەی سیاسی دەگرین لە وڵاتدا بەڵام بەشداریی تێدا ناکەین."

هه‌روه‌ها وتی: "ئەرکی ئێمە پاراستنی هاونیشتمانانە لەگەڵ ئه‌و یاسا و فەرمانانه‌ی لە وڵاتدا دەدرێن." ئاماژەی بۆ خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییانەی پارێزگای کەرکوكیش کرد لە دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان كه‌ لەوێ دەزگا ئەمنیەکان بێلایەنیی خۆیان پاراست و ئەرکەکانیان بێ لایه‌نگری ئەنجامدا.

شه‌ڕ دژی تیرۆریز، 'ئەرکێكی رۆژانەیە'

شارەزایه‌كی بواری ئاسایش، جاسم حەنون، بە دیارونای وت هێزە سەربازیەکانی عێراق کاردەکەن بۆ ریشەکێشکردنی مۆڵگه‌كانی تیرۆریستان بەبێ گوێدانە به‌و کێشە سیاسیانه‌ی وڵاتیان خستۆته‌ پشێوییه‌وه‌.

وتی ئەوان بەردەوامن لەسه‌ر پلانەکان بۆ شەڕكردن دژی داعش و له‌ناوبردنی پەناگەکانیان و پاكردنه‌وه‌ی ئەو ناوچانەی پێشتر لەژێرده‌ستیاندا بوون، ئەمەش بە پاڵپشتی هەوڵە پته‌وه‌ هەواڵگرییەکان.

وتیشی: "ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و گواستنەوەی دەسەڵات لەم حکومەتەی ئێستاوە بۆ یەکێکی دیکە نابێت کاربكاته‌سەر رەوشی ئەمنیی وڵاتەکە و توانای هێزە ئەمنیەکان لە شەڕی داعشدا."

داوای لە حکومەتیش کرد كه‌ دەزگا سەربازیەکان بەهێزبکات و زیاتر رێیان پێبدات بۆ دەرکردنی بڕیار و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ شەڕی دژ بە تیرۆریزم کارێکی رۆژانەیە و ناکرێت بوەستێت لەکاتی دامه‌زراندنی حکومەتی نوێدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 Di icons no

0 كۆمێنت

* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha