هه‌واڵه‌كانی عێراق
هەڵبژاردن

پۆلیسی نەینەوا پێش هەڵبژاردن ئەمنیەت بەهێزدەکات

خالید تائی

هێزەکانی پۆلیسی نەینەوا ناسنامه‌كانی دانیشتوانی قەزای ئیسلاحی له‌ خۆرئاوای موسڵ ده‌پشكنن لە گەڕانیاندا بۆ ئەندامانی شانە نوستوەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش). [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا]

هێزەکانی پۆلیسی نەینەوا ناسنامه‌كانی دانیشتوانی قەزای ئیسلاحی له‌ خۆرئاوای موسڵ ده‌پشكنن لە گەڕانیاندا بۆ ئەندامانی شانە نوستوەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش). [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا]

پۆلیسی نەینەوا پلانێکی داڕشتووە بۆ پاراستنی هەڵبژاردنی داهاتووی 12 ئایار لە عێراق، بەڕێوەبەری پۆلیس، عەمید حەماد نەمیس جبوری، سێشەممە (1 ئایار) رایگەیاند.

جبوری بە دیارونای وت: "پلانێکی باش بیرلێکراوەمان داناوە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان و سوپا و دەزگا ئەمنیەکانی دیکە تا وابکەین هاوڵاتیانی نەینەوا بتوانن مافی خۆیان لە هەڵبژاردن پێڕەوبکەن لە کەشێکی پارێزراودا."

وتی: "هەموو کارێکی پێشوەختە و هەنگاوێکی ئەمنی دەنێین و پێمانوایە هەڵبژاردنەکان بەبێ هیچ کێشەیەك بەڕێوەدەچن."

وتی هێزەکانی پۆلیس ئامادەن بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانیان بەتەواوی تواناوە و چەند راهێنانێکیان کردووە بۆ زیادکردنی ئامادەییان.

زیاد لە 700 بنکەی دەنگدان دەرگاکانیان بەڕووی دەنگدەرانی نەینەوادا دەکەنەوە.

جبوری وتی هێزەکانی پۆلیس "ئەم بنکانە و گردبوونەوەی مەدەنیەکان دەپارێزن لە هەر هەڕەشەیەك یان دزەکردنێك لەلایەن باندە تیرۆریستیەکانەوە".

بەرپرسانی ناوچەکە ئۆتۆمبیلیش دابیندەکەن بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان لە ناوچە دوورەدەستەکانی نەینەواوە بۆ بنکەکانی دەنگدان لە هەوڵێکدا بۆ لادانی ئەو بەربەستانه‌ی رەنگە بێنه‌ڕێی دەنگدانیان.

وتی وەك بەشێك لە ئۆپەراسیۆنێکی پێشوەختە بۆ لەناوبردنی شانە نوستووەکانی تیرۆریستان، "هیچ رۆژێك تێناپەڕێت بەبێ هێرشێك بۆسەر پێگەکانی تیرۆیستان".

وتیشی لە دەستپێکی ئەمساڵەوە، 15 توندڕەو کوژراون، دواینییان یەکشەممە (29 نیسان)، کاتێك چەکدارێك هەوڵیدا هێرشبکاتە سەر هێزە ئەمنیەکان لە ناوچەی نیمرود.

هه‌روه‌ها وتی نزیکەی 470 کەس دەستگیرکراون لەسەر بابەتی پەیوەندیدار بە تیۆرریزم و تاوانەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

هەموو شتێك باش دەبێت!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌