ئه‌و ئاگره‌ی ئهمبارێكی له به‌غدا وێران‌كرد كه ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئایاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی تێدا هه‌ڵگیرابوو، پێشئه‌وه‌ی دووبه‌ره ژماردنه‌وه‌یان ده‌ستپێبكات، "به‌ئه‌نقه‌ست" كراوه‌ته‌وه، وه‌زیری ناوخۆ، قاسم ئه‌عره‌جی، دووشه‌ممه (11 حوزه‌یران) رایگه‌یاند.
ئاگره‌كه یه‌كشه‌ممه به‌ربووه ئهمبارهكه پێش ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان كه به‌هۆی گومانی ساخته‌كارییه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌عره‌جی وتی: "هیچ گومانێك نیه كه ئه‌مه به‌ئه‌نقه‌ست بووه و من وه‌ك خۆم له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا به‌شدارده‌بم له‌گه‌ڵ پۆلیسی تاوان و ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه پێكهێنراوه."
ئاگركوژێنه‌وه‌كان دوای چه‌ندین كاتژمێر توانییان ئه‌و ئاگره كۆنترۆڵبكه‌ن كه له ئهمبارێكدا كه‌وته‌وه كه ده‌كه‌وێته روسافه، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ناوچه‌كانی ده‌نگدان له به‌غدای خۆرئاوا.
له‌سه‌دا 60ی دوو ملیۆن ده‌نگده‌ری به‌غدا ده‌نگه‌كانی خۆیان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12 ئایاردا خسته‌ناو ئه‌و سندوقانه‌وه له‌و ناوچه‌یه.
رێژه‌ی ئه‌و زیانه‌ی كه به‌ر سندوقه‌كان كه‌وتووه هه‌شتا رووننهبۆتهوه به‌ڵام به‌شێك له به‌رپرسان رایانگه‌یاندووه كه زۆربه‌ی ده‌نگه‌كان له ئاگره‌كه پارێزران.
یه‌كشه‌ممه په‌یامنێری ئاژانسی فرانس پرێس ستافی ئهمبارهكهی بینی كه رایاندهكرده ده‌ره‌وه‌ی بیناكه له‌كاتێكدا دوكه‌ڵ به‌رزده‌بووه‌وه و سندوقه شین و سپییه‌كانیان به‌ده‌سته‌وه‌بوو بۆ پاراستنیان.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، فه‌ریق ئه‌وه‌ل سه‌عه‌د مه‌عه‌ن یه‌كشه‌ممه به په‌یامنێرانی وت: "پێداویستییه‌كانی هه‌ڵبژاردن، له نێویاندا سندوقه‌كانی ده‌نگدان، سووتان به‌ڵام زۆربه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان له بیانایه‌كی تردا هه‌ڵگیرابوون و پارێزراون."
ئاگره‌كه ئه‌وكاته بڵێسه‌ی سه‌ند كه ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ نۆ دادوه‌ر كۆبووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی دووباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بكه‌ن به ده‌ست كه ئه‌م فه‌رمانه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ماوه‌به‌سه‌رچووی عێراقه‌وه ده‌ركرابوو.
چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی یاسادانان نۆ ئه‌ندامی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی لهسهركارلابرد، كه سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان ده‌كرد.