ماوەیەکە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) كوشتاری مەیدانی لە گهڕهكی قەدەم ئەنجامدەدات، ناوچەیەك لە باشوری دیمەشق کە بەمدواییانە کەوتە ژێردەستیەوە، چالاکوانان بە دیارونایان وت.
داعش دووشەممە (19 ئازار) دەستیگرت بەسەر گهڕهكی قەدەمدا کە له باشوری دیمەشقە و لە خۆرئاوای کەمپی پەنابەرانی فەلەستینی یەرموکە، بە گەیاندنی زیانی زۆر بە هێزەکانی رژێمی سوریا کە لەو ناوچەیە جێگیربووبوون.
چالاکوان و دانیشتووی یەرموك بەها سەهلی بە دیارونای وت داعش توانیوێتی ناوچە سەرەکیهكهی ژێردەستی خۆی له حەجەر ئەسوەد ببەستێتهوه به گهڕهكی قەدەمەوە.
گهڕهكی قەدەم پێشتر لەژێردەستی هاوپەیمانێتی تەحریر شامی رکابەریدا بوو، کە ئەندامانی هەفتەی پێشوو کشانەوە بەرەو پارێزگای ئیدلیب دوای رێککەوتن لەگەڵ رژێمی سوریا.
روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ سێشەممە ئامارێكی سەرەتایی دابهدهستهوه كه 36 کەسی سەر بە رژێم كوژراون لە شەڕی قەدەمدابەڵام رایگهیاند كه لەوکاتەوە جەستەی زیاتر دۆزراونەتەوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
روانگەکە رایگەیاند: "ئەم ئامارە بەرزبۆتەوە بۆ 62 كهس، کە زۆربەیان چەکداری سەر بە رژێمن."
بەڕێوبەری روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی: "هێزی پشتیوانی رژێم لە دەوروبەری قەدەم گردبوونەتەوە، بەڵام ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی هێشتا دەستیپێنەکردووە."
سەهلی وتی ئەندامانی داعش ماڵەکان بەتاڵدەکەنەوە لە شتومەکەکانیان لە ناو قەدەم و دەوروبەری، دوای ئەوەی نیشتەجێکانی هەڵاتن بەهۆی شەڕی بەردەوامەوە.
وتیشی رێگری لەهەر کەسێك دەکەن بێەوێت بێتە ناوچەکەوە، تەنانەت گەر ماڵەکانیشیان لەوێ بن.
كوشتارهكانی ناوچەی دیمەشق
بەگوێرەی سەهلی، ئەندامانی داعش دوو کەسیان لە مەیدانی گشتی قەدەم لەسێدارەدا دوای دەستبەسەرکردنیان لە قەزاکە و تۆمەتبارکردنیان بە "کافربوون"، تۆمەتێك کە دەدرێتەپاڵ هەر کەسێك کە دژی گروپەکە و ئایدۆلۆژیاکەی بێت.
روانگەکە سێشەممە (20 ئازار) رووداوەکەی پشتڕاستکردەوە.
گروپەکە دانیشتوانی ناچارکرد لە مەیدانێكی گشتیدا کۆببنەوە بۆ سەیرکردنی لهسێدارەدانهکە، کە ئەنجامدرا دوای ئەوەی بەرپرسێکی داعش فەرمانەکەی خوێندەوە.
سەهلی وتی پرۆسەکە هاوشێوەی ئەوانە بوو کە گروپەکە ئەنجامی دەدان، بەجۆرێك ئەو پیاوانەی کە دەبوو بە گوللەبارانکردن لەسێدارەبدرێن، جلی پرتەقاڵییان لەبەردابوو.
وتیشی: "كوشتنهكان هەوڵێك بوون بۆ کپکردنەوەی دانیشتوانهكه و رێگری لەوەی دژایەتی بوونی گروپەکە بکەن لە ناوچەکە."
روانگەکە رایگەیاند كه داعش لە 4 شوبات دوو لهسێدارەدانی لە باشوری دیمەشق ئەنجامدا، بە گوللەباران و سەربڕینی پیاوان بە تۆمەتی جیاواز.
گەنجێك بە گوللەبارانكردنی سەری كوژرا بە تۆمەتی "پەیوەندیکردن بە لایەنی ئەکناف بەیت مەقدیس"هوه کە شەڕی داعشی دەکرد لە ناوچەی یەرموك.
یهكێكی تر سەربڕدرا بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ رژێم.