تێرۆریزم |
2018-04-13

داعش ئامادەکاری ده‌كات لە یەرموك بۆ هێرشی رژێمی سوریا

  • * واتە ئەم خانەیە پێویستە


شۆفڵەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) سەنگەر لێدەدەن بۆ پاراستنی بارەگاکانیان لە کەمپی ئاوارەکانی یەرموك لە باشوری دیمەشق. [خاوەندارێتی وێنە: بەها سەهلی]
شۆفڵەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) سەنگەر لێدەدەن بۆ پاراستنی بارەگاکانیان لە کەمپی ئاوارەکانی یەرموك لە باشوری دیمەشق. [خاوەندارێتی وێنە: بەها سەهلی]

به‌گوێره‌ی چالاکوانێکی نێوخۆیی، رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بنکەکانی پتەودەکات لە ناوچەکانی باشوری دیمەشق کە ئامادەیی لەوێدا هەیە وەك پێشبینی هێرشێك لەلایەن رژێمی سوریاوە.

چالاکوانێكی نێوخۆیی، بەها سەهلی، وتی شۆفڵ بینراون کە سەنگەر لێده‌دن بۆ پتەوکردنی بەرگری گروپەکە لەناو کەمپی یەرموکی ئاوارەکانی فەلەستیندا و مەدەنیەکانی کەمپەکەیان ناچارکردووە هەندێك شوێن چۆڵبکەن.

سەهلی بە دیارونای وت مەدەنیه‌كان بە لولەی تفەنگ ناچارکراون لە ماڵەکانیان هەڵبێن لەناو کەمپەکەدا "لەژێرناوی ئەوەی داعش ئامادەکاری ده‌كات بۆ هێرشیك کە لەوانەیە بەمزوانە لەدژی ئەنجامبدرێت".


شەڕکەرانی چەکدارە هاوپەیمانەکانی رژێمی سوریا لە ناوچەیەکی باشوری دیمەشق جێگیردەکرێن کە رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) و بەرەی نوسرەی پێشوی لێیە. [خاوەندارێتی وێنە: بەها سەهلی]

شەڕکەرانی چەکدارە هاوپەیمانەکانی رژێمی سوریا لە ناوچەیەکی باشوری دیمەشق جێگیردەکرێن کە رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) و بەرەی نوسرەی پێشوی لێیە. [خاوەندارێتی وێنە: بەها سەهلی]

هاوکات بەگوێرەی راپۆرتە میدیاییە نێوخۆییه‌كان، رژێمی سوریا و هاوپەیمانانی خۆیان لە دەروازەکانی یەرموکدا رێکخستووە.

سەهلی وتی لەناو کەمپەکەدا قیتاع ئەلشوهەدا (یەکەی شەهیدان) لە دانیشتوان چۆڵکراوە.

ناوچەکە کە دەکەوێتە ناوچەی ژێردەستی داعش لە یەرموك لە شەقامی لۆبیەوە درێژدەبێتەوە بۆ خوێندنگەی یەرموکی دواناوەندی کچان.

بەگوێرەی سەهلی، دانیشتوانی ناوچەکە دەڵێن ئەندامانی گروپەکە بەهێز ئەوانیان دەرکردووە و سەنگەریان لێداوه‌ کە راڕەوی کراوەیان تێدایە بەناو نهۆمی خوارەوەی بیناکاندا و راڕەویان بەناو ماڵەکانیشدا لێداوه‌.

هەروەها تونێلی نوێیان لێداوە بۆ حەوانەوە و پێداڕۆیشتن و ئەو ناوچانەیان ناوناوه‌ "هەرێمی داخراوی سەربازی" بۆ رێگریکردن لە مەدەنیه‌كان لە نزیكبوونه‌وه‌ لێیان.

وتیشی سەرکردەکانی داعش ئەندامانیان کۆدەکەنەوە و ناونوسیان دەکەن بۆ "بەڵێندان بە دڵسۆزیان هەتا مردن" بۆ جەختکردنەوە و دڵنیابوونەوە لە دڵسۆزیان و رێگریکردن لە هەر هەوڵێك بۆ هەڵهاتن یان جیابوونەوە لە گروپەکە.

هاوکات ئەمیر و بەرپرسانی گروپەکە بارەگاکانیان چۆڵکردووە و بەردەوام ئەو شوێنانە دەگۆڕن کە لێی دەمێننەوە.

داعش و بەرەی نوسرە ئامادەکاری دەکەن بۆ هێرش

سەهلی وتی ئەو ناوچەیەی باشوری دیمەشق ئەندامانی هەردوو گروپی داعش و بەرەی نوسرەی تێدایە کە لە ناوچەی تەدامون جێگیرکراون لە بەری رۆژئاوای کەمپی یەرموك، لە ناوچەکانی حەجەر ئەسوەد و قەدەم.

بەگوێرەی سەرچاوەکان لە کەمپەکەوه‌، دانوستان بەردەوامە لەنێوان هەردوو گروپەکەدا بۆ هێورکردنەوەی گرژیەکانی نێوانیان له‌گه‌ڵ پێشبینیكردنی هێرشی رژێمدا.

وتیشی: "ناوچەکە تاکە شوێنە له‌ ده‌وروبه‌ری دیمەشق کە داعش و بەرەی نوسرەی لێیە لەکاتێکدا گروپەکانی تر لە شارۆچکەکانی یەڵدا و بابیلە و بەیت سەهمن."

هەروەها وتی ئەو شارۆچکانە پێدەچێت لە پرۆسەی دانوستانی ئاشتەواییدا بن لەگەڵ رژێمی سوریا وەك ئەوەی لە ناوچەکانی تری دیمەشق روویدا کە شێخ ساڵح خەتیب دانوستانەکان ئەنجامدەدات وەك نوێنەرێکی دانیشتوان.

سەبارەت بە داعشیش، سەهلی وتی داعش وا مامەڵەدەکات کە بارودۆخ وەك جاران ئاساییە لە ناوچەکانی ژێردەستیدا.

گروپەکە بەردەوامە لە کاری کوشتن و قامچیلێدان کە دواترینیان کوشتنی ئەندامێكی هۆزی عەرەبی بوو بەتۆمەتی کوفرکردن.

مامەڵەی توندوتیژی گروپەکە درێژەی کێشاوە بۆ ئەندامانی خۆیشی هەروەك ئەوەی بەمدواییانە قامچییان لە دوو ئەمیری خۆیان دا، فیراس شێخ و غالیب قاسم، کە بە دزیکردن تاوانبارکرابوون و ناچاریانکردن غەرامەش بدەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

Di icons no 0
* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha