چاودێرێك سێشه‌ممه (20 ئازار) وتی 36 چه‌كداری لایه‌نگری حكومه‌ت كوژران له گه‌ڕه‌كێكی پایته‌ختی سوریا له‌كاتێكدا چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كۆنترۆڵیان كرد له هێرشێكی كتوپڕی شه‌ودا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
هیچ تێبینییه‌كی ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه نه‌بوو ده‌رباره‌ی راپۆرته‌كه‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، كه نه‌یتوانی ژماره‌ی كوژراوانی چه‌كدارانی داعش بداتبه‌ده‌سته‌وه.
روانگه‌كه رایگه‌یاند: "داعش به ته‌واوی ده‌ستیگرت به‌سه‌ر قه‌دامدا و 36 سه‌رباز و شه‌ڕكه‌ری هه‌وادار كوژراون."
سه‌رۆكی روانگه‌كه رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی ده‌یان چه‌كدار برینداربوون یان ده‌ستگیركران و ده‌یانیش هێشتا ونن.
وتیشی داعش هێرشێكی له‌و ناوچانه‌وه ده‌ستپێكردووه كه له ژێرده‌ستیدان له ناحیه‌ی حه‌جه‌ر ئه‌سوه‌د.
هه‌روه‌ها وتی: "هێزه‌كانی رژێم هێزی پشتیوانی ده‌هێنن بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌دام بۆ دووباره گرتنه‌وه‌ی."
قه‌دام ده‌كه‌وێته به‌شێكی باشوری دیمه‌شقه‌وه و بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی و توندڕه‌وی له‌خۆگرتووه، له نێویاندا داعش و هاوپه‌یمانێتی ته‌حر شامی ركابه‌ری.
حكومه‌تی سوریا فشاری سه‌ربازی و دانوستانی به‌كارهێناوه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه.
هه‌فته‌ی رابردوو، ده‌یان چه‌كداری ته‌حریر شام گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان به‌جێهشت به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ دیمه‌شق كه گه‌ره‌نتی رێگیه‌كی سه‌لامه‌ت ده‌كات بۆ ئه‌وان و خێزانه‌كانیان، كه زۆربه‌ی رووه‌و باكوری خۆرئاوا ده‌ڕۆن بۆ پارێزگای ئیدلیب.
چه‌كدارانی داعش ته‌نانه‌ت رازیبوون له‌سه‌ر چۆڵكردنی گه‌ڕه‌كه‌كه له رابردوودا.
گروپه‌كه دره‌نگانێكی دووشه‌ممه به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد كه تێیدا هاتووه به‌شی زۆری قه‌ده‌می گرتووه، له نێویاندا ئه‌و ناوچانه‌ی "راده‌ستكراونه‌ته‌وه" به هێزه‌كانی رژێم له‌لایه‌ن ته‌حریر شامه‌وه.
گه‌ڕه‌كه‌كه بچوكتره له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات و پێوه‌شی نه‌لكاوه، كه ناوچه‌یه‌كه له خۆرهه‌ڵاتی پایته‌خت و سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی و چه‌كداری ئۆپۆزسیۆنی لێیه.
سه‌ربازانی سوریا هێرشێكی جیاواز له‌وێ ئه‌نجامده‌ده‌ن.