هێزەکانی عێراق بە سەدان خێزانیان رزگارکرد کە گیریانخواردبوو لەنێوان چەند سەرچاوەیەکی تەقەکردندا لە قائیم، سەرکردەیەکی خێڵەکی لە ئەنبار، سێشەممە (31ی تشرینی یەکەم) وتی.
شەڕ بۆ ماوەی هەفتەیەکە بەردەوامە بۆ دەرکردنی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە شارۆچکەی قائیم لهسهر سنور، دوایین بنکەی گروپەکە لەوپەڕی خۆرئاوای ئەنبار.
دووشەممە، هێزەکانی عێراق بەپاڵپشتی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیماناندەستیانکرد بە چوونەناو شارۆچکەی عوبەیدیەوەلە سنوری باشوری قائیم.
سەرکردەی خێڵەکی، شێخ قەتری عوبەیدی، بە دیارونای وت: "زیاد لە 30 خێزانمان ئازادکردووە، زۆربەیان ژن و منداڵ بوون کە ویستیان بگەنە هێزە ئەمنیەکان بەڵام گیریانخوارد لە ناوچەی پێکداداندا لەگەڵ داعش."
وتیشی: "ئەوان دەوریان بە گوللەباران گیرابوو، خەریکبوو بە گوللەی تیرۆریستان بکوژرێن، بەڵام دواجار هێزەکانمان توانییان بیانگەنێ و بەسەلامەتی بیانگوازنەوە لە هێڵەکانی شەڕەوە."
وتی: "گواستوماننەتەوە بۆ ناوچەی سەلامەت و کەمپی ئاوارەکان تا خزمەتی چاودێری و كۆمهكی فریاگوزارییان بدرێتێ."
وتی زۆربەی ئەو خێزانانە لە ناوچەکانی نزیك قائیم دەژیان و داعش دەریکردن لە ماڵەکانیان تا بۆمبڕێژیان بکات، یان بەکاریانبهێنێت وەك هێڵی بەرگری بۆ بەربەستدروستکردن لەبەردەم پێشڕەویی هێزەکانی عێراقدا.
پاراستنی ژیانی مەدەنیەکان
عوبەیدی وتی بەڵام هێزەکانی عێراق پابەندن بە پاراستنی ژیانی مەدەنیەکانەوە و رێگە بە چەکدارانی داعش نادەن هەڕەشە لە سەلامەتییان بکەن. وتیشی کە "راڕەوی سەلامەتیمان هەیە بۆ ئەو خەڵکەی شارەکە بەجێدەهێڵن تا پیایدا بڕۆن".
وتیشی هێزەکانی عێراق و خێڵەکیەکان پێشڕەویی باش دەکەن و توانیویانە چەندین ناوچە رزگاربکەن، لەنێویاندا حەسا، عەوانی، جەباب، زەلە و سەعدیە.
ههروهها وتی داعشیان لە بینا حکومیەکانیش دەرکردووە، لەوانه کارگەیەکی چاکردنەوەی هێڵی شەمەندەفەر، کارگەیەکی چیمەنتۆ، کێڵگەی گازی عەکاز، فڕۆکەخانەی سەعد و ناوچەی تی 1.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فەریق عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، لە بەیاننامەکدا سێشەممە رایگەیاند كه سوپا كۆمهڵهی عەکاشات و مەخزەنێکی فۆسفاتیشی گرتۆتەوە و گوندەكانی ئوم وەلف و حوسێن عەلی و ئوم تینای رزگاكردووه.
عوبێدی وتی ئۆتۆمبیلە بۆمبڕێژکراوەکانی داعش، ناوەندەکانی فەرماندەیی و پەیوەندیگرتن، ئهمبارهكانی چەك و شوێنکارەکانی دروستکردنی بۆمب تێكشکێنراون لە ئۆپەراسیۆنەکەدا.
هاوکات، لانیکەم 300 بۆمبی دەستکرد پوچەڵکراونەتەوە و تەقێنراونەتەوە.
وتی زۆربەیان بوتڵی ئۆکسجین بوون کە پڕکرابوون لە تەقەمەنی و لەسەر جادەکان و ناوچەکانی دەوروبەری قائیم چێنرابوون.
عوبەیدی وتی: "ئەو بۆمبانه ئۆپەراسیۆنەکانمان دوادەخەن، بەڵام بەردەوامدەبین لە پێشڕەوییمان لەسەر خاك."