هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق ده‌چنه‌ناو شارۆچكه‌یه‌كی دەوروبەری قائیم

هێزەکانی عێراق دەستیانکرد بە چوونەناو شارۆچکەی عوبەیدیەوە لە سنورەکانی باشوری قائیم، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار دووشەممە (30ی تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

هەنگاوەکە بەشێکە لە هێرشێك بۆ گرتنەوەی ئەو شارەی خۆرئاوای ئەنبار لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

فەرماندەی فیرقەی 7، لیوا نوعمان زوبەیعی، وتی: "هێزە هاوبەشە عێراقیەکان لە عوبەیدی پێشڕەوییدەکەن به‌پاڵپشتیی ئاسمانی لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە."

وتیشی گرتنی عوبەیدی دەروازەیە بۆ چوونەناو ناوەندی قائیمەوە.

هه‌روه‌ها وتی: "داعش زیانی گەورەی بەرکەوت لە شەڕی دووشەممەدا، بەجۆرێك 42 تیرۆریست کوژران، لەنێویاندا بیانی و شەش ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراویش تێکشکێندران،" لەوانه‌ سیانیان لەلایەن هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانانەوە تێکشکێندران.

زوبەیعی وتی: "هێزەکانی عێراق دەیان خێزانیان لە ناوچەکە گواستۆتەوه‌ بۆ ناوچەیەك دوور لە ناوچەکانی پێکدادان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500