هه‌واڵه‌كانی عێراق

عێراق هەوڵێکی دزه‌كردنی داعش لە سوریاوە هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

هێزەکانی عێراق هەوڵێکی نوێی گروپێکی توندڕەویان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ بۆ دزەکردن لە سوریاوە بۆناو پارێزگای ئەنباری عێراق، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بادیە و جەزیرە هەینی (28 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

وتەبیژی فەرماندەییەکە، عەقید عەبدولسەلام عوبەیدی، بە دیارونای وت: "هێزەکانی سوپا و پاسەوانی سنوور بەرەبەیانی هەینی بەرپەچی گروپیکی تیرۆرستیان دایەوە کە هەوڵینادا لە ئەلبوکەمالی سوریاوە دزە بکەنە ناو قائیم لە پارێزگای ئەنبار."

وتی: "هێزەکانمان لەگەڵ دزەکەران پێکیاندادا و دوانیان لێ کوشتن و ئەوانی تریشیان ناچارکرد بەرەو سوریا هەڵبێنەوە." ئاماژەشی دا بەوەی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چەند چەکه‌ك دەستیان بەسەرداگیرا.

عوبەیدی وتی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوەیان پشتڕاستکردەوە كه‌ یەکێك لە چەکدارە کوژراوەکان شەڕکەرێکی بیانی بوو.

وتیشی: "رێکارەکانی عێراق بۆ پاراستنی سنوور گەیشتوونەتە ئاستێك کە دەتوانین بڵێین سنووری شارەکان تەواو پارێزراون دژی مەترسی داعش لە سوریاوە."

هاوکات وەزارەتی بەرگری عێراق هەینی رایگەیاند لە ئەنبار دەستیانگرت بەسەر کارگەیەکدا کە بۆ دروستکردنی موشەك بەکارهاتووە.

وەزارەتەکە راشیگەیاند كه‌ هەواڵگیری سەربازی له‌ فەرماندەیی 8ی سوپا و یەکەی هه‌واڵگریی لیوای 32ی پیادە کارگەیەکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان لە رۆژئاوای ئەنبار دۆزیەوە.

بەیاننامەکە رایگەیاند: "13 موشەکی ئاراستەکراو، 13 بۆمبی ئۆکسیجینی، سێ موشەكهاوێژ و دوو بەرمیلی 225 لیتری پڕ لە مادەی سی فۆر لەناو کارگەکەدا دەستیان بەسەرداگیرا."

ئاماژەشی دا بەوەی: "ئەو مادانە لەلایەن یەکە ئەندازیارییەکانی سوپاوە له‌ناوبران له‌ ناوچەیەکی کە به‌تایبەتی بۆ ئه‌و مەبەستە ئاماده‌كرابوو."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500