ئه‌ڵمانیا چوارشه‌ممه (18 ئه‌یلول) هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ درێژكرده‌وه، به‌ڵام بڕیاڕیدا كۆتاییبهێنێت به چاودێرییه ئاسمانییه‌كانی به تۆرنادۆكانی له شه‌ش مانگی داهاتوودا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
هه‌رچه‌نده داعش ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له‌ده‌ستداوه كه له سوریا و عێراق كۆنترۆڵیكردبوو، شانه چه‌كدارییه ژێرزه‌مینییه‌كان هێشتا وه‌ك مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆسه‌ر ناوچه‌كه له‌قه‌ڵه‌مده‌درێن.
ئه‌ڵمانیا وێنه‌ی كوالیتی به‌رزی ئامانجه‌كانی داعشی بۆ هاوپه‌یمانان تۆماركردووه، به به‌كارهێنانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی، تۆرنادۆ، كه له ئه‌رده‌ن جێگیركراون، هه‌روه‌ها پڕكردنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نیشی بۆ فڕۆكه‌كانی وڵاته هاوبه‌شه‌كانی دابینكردووه.
كاری ئه‌و هێزه ئاسمانییه‌ی به‌شێكه له ئه‌ركه‌كه له 31 ئازار كۆتایی پێدێت، هه‌رچه‌نده لایه‌نی سه‌ربازیی ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وامده‌بێت تا 31 تشرینی یه‌كه‌می 2020 بۆ راهێنان پێكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌غدا و هه‌رێمه كوردییه‌كه‌ی باكوری عێراق.