به‌رپرسانی كورد له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا دووشه‌ممه (19 ئاب) چوار منداڵی په‌یوه‌ندیدار به "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان راده‌ستی ئه‌ڵمانیا كرده‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
به‌رپرسێكی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی، فه‌نار كاییت وتی: "هه‌رێمه خۆجێییهكه چوار منداڵی خێزانه‌كانی داعشی راده‌ستی وه‌فدێكی ئه‌ڵمانی كرد."
ده‌سه‌ڵاته كوردییه‌كه رایگه‌یاند كه منداڵه‌كان له كوڕێك و دوو خوشك پێكدێن كه باوانیان له‌ده‌ستداوه، له‌گه‌ڵ كچێكی ساوای بێباوك كه به‌هۆكاری ته‌ندروستی نێردرایه‌وه.
راشیگه‌یاند كه هه‌موویان ته‌مه‌نیان له خوار 10 ساڵه‌وه‌یه.
وته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رادهستكردنهكهی به ستافی كونسوڵخانه‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق پشتڕاستكرده‌وه كه له ده‌روازه‌ی سنووریی سێمالكه جێبه‌جێكرا.
وته‌بێژه‌كه وتی: "ده‌توانم پشتڕاستیبكهمهوه چوار منداڵ كه له باكوری سوریا له‌ژێر چاودێریدا بوون توانییان سوریا بهجێبهێڵن."
وتیشی: "منداڵه‌كان له سه‌ر سنووری نێوان سوریا و عێراق له‌لایه‌ن ستافی كونسوڵخانه‌وه له هه‌ولێر وه‌رگیران و ده‌درێن به ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان."
"له‌وێوه، منداڵه‌كان و ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان، پێمانوایه، به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا گه‌شتده‌كه‌ن."
له ئازاره‌وه ده‌یان منداڵی چه‌كداره تووندڕه‌وه گومانلێكراوه‌كان له عێراقه‌وه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا.