ژنێكی ئه‌ڵمانی كه په‌یوه‌ندی كردبوو به ریزه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)وه له عێراق، سێشه‌ممه (9 نیسان) چووه به‌رده‌م دادگا به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ به‌وه‌ی كه لێگه‌ڕاون كیژۆڵه‌یه‌كی "كۆیله"ی ئێزیدیی پێنج ساڵان، له تینواندا له به‌رده‌م خۆردا بمرێت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئه‌م كه‌یسه له دژی جێنێفه‌ر وێنیش، 27، ده‌وترێت یه‌كه‌م كه‌یسی له‌م جۆره‌یه له جیهاندا بۆ ئه‌و تاوانه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له دژی كه‌مینه‌ی ئێزیدی ئه‌نجامدراون.
ناوبراو دووچاری سزای زیندانیی هه‌تاهه‌تایی ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر تاوانی ئه‌نجامدانی كوشتن و كوشتن وه‌ك تاوانی جه‌نگ، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێتی له گروپێكی تیرۆریستی‌دا و پێشێلكردنی مادده‌ی كۆنترۆڵكردنی چه‌كه‌كانی شه‌ڕی ئه‌ڵمانیای به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
پارێزه‌ری گشتی، كلاودیا گۆرف به دادگای میونخی وت كه ئه‌مه یه‌كه‌مین دادگایی ژنه داعشێكی گه‌ڕاوه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه.
نادیا موراد، وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی، كه خۆی رزگاربوویه‌كی كۆیله‌یی و ئه‌شكه‌نجه‌كانی داعشه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی دادگاییه‌كه "ساته‌وه‌ختێكی گرنگه بۆ من و ته‌واوی گۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی".
داواكارانی گشتیی ئه‌ڵمانیا وێنیش و هاوژینه داعشه‌كه‌ی تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به "كڕینی" ژنێكی ئێزیدی و منداڵه‌كه‌ی وه‌ك "كۆیله"ی ناوماڵ كه به دیلی هێشتبوویاننه‌وه له‌كاتێكدا له موسڵی ئه‌وكاته‌ی ژێرده‌ستی داعشدا ده‌ژیان، له عێراق له 2015.
داواكاران رایانگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی كچه‌كه نه‌خۆشده‌كه‌وێت و جێگه‌كه‌ی ته‌ڕده‌كات، هاوژینی تاوانباركراوه‌كه وه‌ك سزایه‌ك له ده‌ره‌وه به زنجیر ده‌یبه‌ستێته‌وه و لێده‌گه‌ڕێت كچه‌كه له‌ژێر گه‌رمی هه‌ڵپڕوكێنه‌ری خۆردا له تینواندا مه‌رگێكی به‌ئازار بمرێت."
"تاوانبار لێگه‌ڕاوه هاوژینه‌كه‌ی ئه‌وه بكات و هیچیشی نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كیژۆڵه‌كه رزگاربكات."
میدیای ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاند كه هاوژینه تاوانباره‌كه، ته‌ها سه‌باح نوری جی.، له دایك و منداڵه‌كه‌ی داوه، ده‌وترێت وێنیشیش جارێكیان ده‌مانچه‌ی له‌سه‌ر سه‌ری ژنه‌كه داناوه.
دادگاییه‌كه له‌ژێر چاودێری و ئه‌منییه‌تێكی تووندا له دادگایه‌كدا بۆ ئاسایشی ده‌وڵه‌ت و دۆسیه‌كانی تیرۆریزم به‌ڕێوه‌چوو، دانیشتنی گوێگرتن له تانه‌كانیش بڕیاردراوه 30 ئه‌یلول به‌ڕێوه‌بچێت.