http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2019/06/03/newsbrief-03

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌ندامانی شانه‌یه‌كی تیرۆریستی ده‌ستگیرده‌كه‌ن كه‌ پلانی هێرشكردنیان هه‌بوو له‌ عێراق

هێزێكی هاوبه‌شی ئه‌منی ئه‌ندامانی شانه‌یه‌كی تیرۆریستییان ده‌ستگیركرد كه‌ پلانی چه‌ند هێرشێكیان هه‌بوو له‌ سێ پارێزگای عێراق، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دووشه‌ممه‌ (3 حوزه‌یران) رایگه‌یاند.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ پارێزگاكانی موسڵ و سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركوك، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌ته‌كانی ئاژانسی دژه‌تیرۆریزم ئه‌ندامانی شانه‌یه‌كی تیرۆریستیی به‌رفراوانیان ده‌ستگیركرد كه‌ پلانی چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستییان هه‌بوو بۆ كردنه‌ ئامانجی سه‌لامه‌تی و ئارامیی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی."

ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌شێكه‌ له‌و هه‌وڵه‌ هه‌واڵگرییانه‌ی كه‌ له‌ رۆژانی رابردوودا ئه‌نجامدران بۆ له‌ناوبردنی شانه‌ نوستووه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئسلامی" (داعش).

له‌ڕێگای تویته‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ لەڕێگەی فەیسبووکەوە پەیوەندی بکە
ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0
0

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین Captcha