شانه‌یه‌كی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له چاودێریكردن، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق سێشه‌ممه (27 ئاب) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هێزێكی ئاژانسی هه‌واڵگریی سوپای عێراق شانه‌یه‌كی تیرۆریستیی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و گشت ئه‌ندامه‌كانی ده‌ستگیركرد له باشوری گه‌یاره و گه‌ڕه‌كی سۆمه‌ر له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ."
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند كه ئه‌ندامانی شانه‌كه "خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای موسڵیان به‌كارهێناوه بۆ جموجۆڵه‌كانیان بۆ فریودانی هێزه‌كانمان و زه‌حمه‌تكردنی دزه‌كردنه نێو شانه‌كه‌وه".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "چه‌ند ئه‌ندامێك ددانیانناوه به‌وه‌دا كه به‌شداربوون له چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی‌دا له پارێزگاكه."
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند كه ئه‌ندامێكی شانه‌كه به‌رسیار بووه له دزینی نه‌وت له كێڵگه‌ی گه‌یاره و به‌قاچاخبردنی بۆ داعش له سوریا، له‌كاتێكدا ئه‌ندامێكی تریان به‌رپرس بووه له لێدانی چاڵ و تونێل.
راشیگه‌یاند كه ئه‌ندامانی دیكه خۆیان حه‌شاردابوو له‌نێو ئاواره‌كاندا له كه‌مپی حۆل.