شانه‌یه‌كی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كه پلانی ئه‌نجامدانی چه‌ند هێرشێكی له جه‌ژنی قورباندا هه‌بووه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه له ره‌مادی، پایته‌ختی پارێزگای ئه‌نبار، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق سێشه‌ممه (6 ئاب) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ئاژانسی هه‌واڵگریی سوپای عێراق شانه‌یه‌كی داعشیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه پلانی چه‌ند هێرشێكی تیرۆریستییان دانابوو له میانه‌ی جه‌ژنی قورباندا له ره‌مادی."
راشیگه‌یاند كه ته‌واوتی ئه‌ندامانی شانه‌كه ده‌ستگیركران و هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه زانیاریی زیاتر دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكراده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، دانیشتوانی ناوچه‌كه هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان بوون له‌و "ئۆپه‌راسیۆنه ئاستبه‌رزه‌دا".