ئه‌وتیمه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه لێكۆڵینه‌وه له كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدیه‌كانی عێراق و كرده‌وه تووندوتیژیهكانی تر ده‌كه‌ن، 12 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵیان هه‌ڵداوه‌ته‌وه و به‌ڵگه و شایه‌تحاڵ ده‌دۆزنه‌وه بۆئه‌وه‌ی له دادگا عێراقی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا به‌كاربهێنرێن، ئاژانسی فرانس پرێس دووشه‌ممه (20 ئایار) رایگه‌یاند.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 2017 رازیبوون به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) رووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی جه‌نگدا كه له عێراق و سوریا ئه‌نجامیداون.
له راپۆرتێكدا كه بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه نێردراوه، سه‌رۆكی تیمه‌كه، كه‌ریم ئه‌سه‌د ئه‌حمه‌د خان وتی هه‌وڵه‌كانیان تهركیزدهخهنه سه‌ر سێ بابه‌تی بنچینه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه: كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی 2014ی ئێزیدیه‌كان و ئه‌و تاوانانه‌ی له موسڵ ئه‌نجامدراون له نێوان 2014 و 2016 و كوژرانی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌فسه‌رانی سوپا له ناوچه‌ی تكریت له حوزه‌یرانی 2014.
تیمه‌كه به گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ ده‌ستیانكرد به كاره‌كانیان كه پاشماوه‌كانی قوربانیانی داعشی تێدابوو له گوندی كۆجۆی شه‌نگال له باكوری خۆرئاوای عێراق.
ئه‌حمه‌د خان وتی: "به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون له‌وه هێواشتره كه چاوهڕواندهكرا" له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا و جه‌ختیشی كرده‌وه له پێویستی دامه‌زراندنی "رێڕه‌وی روون و كاریگه‌ر" بۆئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان له دادگا عێراقیه‌كاندا به‌كاربهێنرێن.