به‌رپرسانی عێراق ده‌ستده‌كه‌ن به لێكۆڵینه‌وه بۆ ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی 141 كه‌س كه له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌رهێنراونه‌ته‌وه له شه‌نگالی ناوچه‌ی ئێزیدییه‌كان، سه‌رۆكی نوسینگه‌ی زانیارییه‌كانی به‌غدا پێنجشه‌ممه (6 حوزه‌یران) وتی.
زیاد یوسف به ئاژانسی فرانس پرێسی وتی: "سه‌ره‌تا پشكنین بۆ پاشماوه‌كان ده‌كرێت، دواتر سامپڵی دی ئێن ئه‌ی وه‌رده‌گیرێت بۆئه‌وه‌ی به‌راوردبكرێن به‌و سامپڵانه‌ی تر كه له خێزانه‌كان وه‌رگیراون."
ئه‌و هه‌وڵانه به‌شێكن له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی حكومه‌تی عێراق و تێمێكی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ئه‌نجامیداون.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ساڵی رابردوو ده‌ستیكرد به لێكۆڵینه‌وه هاوبه‌شه‌كه‌ی، كه ئه‌ویش بریتی‌بوو له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی قوربانیانی داعش له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی كۆجۆ له شه‌نگال له ئازاردا.
به‌گوێره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، مانگی رابردوو 12 بۆ 16 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی دۆزراوه له ده‌وروبه‌ری كۆجۆ هه‌ڵدراونه‌وه.
به‌ڵام یوسف وتی قۆناغی داهاتوو سه‌ختده‌بێت، كه بریتییه له ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان.
وتی: "نزیكه‌ی 1,280 سامپڵمان له خێزانه‌كانی شه‌نگال وه‌رگرتووه، به‌ڵام كێشه‌كه بۆ زۆربه‌ی زۆریان ئه‌وه‌یه كه ته‌نها یه‌ك رزگاربوو هه‌یه و ته‌واوی خێزانه‌كه‌یان بێسه‌روشوێنن."
یوسف وتیشی: "ئه‌گه‌ر به‌راوردیبكه‌ین به هێرشه تیرۆریستییه‌كانی تر، بۆ هه‌ر كه‌سێكی ونبوو سێ، چوار یان پێنج رزگاربوومان ده‌دۆزییه‌وه. به‌ڵام لێره، ئێمه سێ، چوار یان پێنج كه‌سی ونبوومان هه‌یه بۆ یه‌ك رزگاربوو."
هه‌روه‌ها وتی هاوسه‌رگیریی نێوخۆیی ئێزیدییه‌كان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر رێوشوێنی ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان، كه به ده‌گمه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیان ژیانی هاوسه‌گیری پێكده‌هێنن.