دوو چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كه هه‌وڵیانده‌دا بێنه‌ناو خاكی عێراقه‌وه، كوژران و شه‌شی دیكه‌ش ناچاركران بگه‌ڕێنه‌وه ناو خاكی سوریا دوای شهڕوپێكدادانێك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق له به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه‌دا (19 شوبات)، فه‌رمانده‌یی بادییه و جه‌زیره رایگه‌یاند.
عه‌مید جاسم حوسێن موسه‌وی به دیارونای وت: "سوپا هه‌وڵێكی تیرۆریستانی بۆ هاتنه‌ناو خاكی عێراق [له سوریاوه] هه‌ڵوه‌شانده‌وه"
ناوبراو وتی: "ئه‌وان تێبینیكران و ئاگاداركرانه‌وه كه ته‌لبه‌نده‌كان تێنه‌په‌ڕێنن، به‌ڵام ئه‌وان ته‌قه‌یانكرد، ئه‌مه‌ش وایكرد هێزه‌كانمان به‌پێی یاسا بهرپهچیانبدهنهوه و دوو دانه‌یان لێبكوژن." وتیشی كه شه‌شی دیكه‌ش ناچاركران به هه‌ڵهاتن.
وتیشی: "چه‌كداره‌كان سه‌ر به داعشن." هه‌روه‌ها وتی: "كه‌لێن و بۆشاییه‌كان له ناوچه‌كانی سه‌ر سنوور كه ده‌كرێت بۆ هاتنه‌ناو خاكی عێراقه‌وه بهكارهێنرابن، پڕكرانه‌وه."
موسه‌وی وتی هێزه‌كانی عێراق له سه‌ر سنوور به‌شێوه‌یه‌كی باش جێگیركراون. وتیشی كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به زانیاریی هه‌واڵگری و وێنه‌ی ئاسمانی له‌سه‌ر مه‌ترسی و جوڵه‌كانی داعش، یارمه‌تی سوپا و هێزه‌كانی پاراستنی سنوور ده‌ده‌ن.