پێنج چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌ستیگركران له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیدا له سنوری شارۆچكه‌ی به‌عاج له خۆرئاوای عێراق، پۆلیسی عێراق له پارێزگای نه‌ینه‌وا سێشه‌ممه (11 كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی نه‌ینه‌وا، عه‌مید حه‌مه‌د نه‌میس جبوری وتی: "هێزه ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كان ئێواره‌ی دووشه‌ممه دوو ئۆپه‌راسیۆنیان له هه‌مانكاتدا له به‌عاج ئه‌نجامدا و پێنج چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیركرد كه به‌شداربوون له چه‌ندین تاوانی تیرۆریستی‌دا له سێ ساڵی رابردوودا."
ناوبراو وتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌گوێره‌ی سه‌ره‌داوی هه‌واڵگیری ئه‌نجامدرا. وتیشی پۆلیس كاتی بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه د‌یاریكردبوو بۆئه‌وه‌ی رێگریبكه‌ن له هه‌ڵهاتنی چه‌كداره‌كانن له‌و بینایه‌ی تێیدا ده‌مانه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی: "چه‌كی قورس و نارنجۆكی ده‌ستییان پێ‌گیرا."