دوو چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كه به‌شداربوون له‌و هێرشه تیرۆریستییانه‌دا كه له‌كاتی كۆنترۆڵكردنی موسڵدا له‌لایه‌ن گروپه‌كه‌وه ئه‌نجامدرابوون، ده‌ستگیركران، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا سێشه‌ممه (3 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده، لیوا نو‌عمان زه‌وبه‌عی به دیارونای وت: "هێزه‌كانی سوپای عێراق، محه‌مه‌د خه‌میس و سه‌عد هیلایان ده‌ستگیركرد، دوو له چه‌كداره ترسناكه‌كانی داعش كه به‌شداربوون له كرده‌وه تیرۆریستییه قێزه‌ونه‌كانیاندا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا."
زه‌وبه‌عی وتی ده‌ستگیركردنه‌كه له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیدا له به‌عاج له خۆرئاوای موسڵ ئه‌نجامدرا، به پشتبه‌ستن به راپۆرته‌كان سه‌باره‌ت به هاتنه‌ناوه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كان بۆ عێراق له سوریاوه و خۆشاردنه‌وه‌یان به به‌كارهێنانی ناسنامه‌ی ساخته.
ناوبراو وتی: "سوپا تیرۆریسته‌كانی راده‌ستی به‌رپرسانی دادوه‌ریی په‌یوه‌ندیدار كرد و چاوه‌ڕێی دادگاییكردنیان ده‌كه‌ن."