به‌رپرسانی عێراق دووشه‌ممه (26 تشرینی دووه‌م) ده‌ستگیركردنی یارمه‌تیده‌رێكی لۆجیستیی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان رایگه‌یاند له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیدا له پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئیراكی نیوز (هه‌واڵه‌كانی عێراق) رایگه‌یاند.
"سه‌ربازانی فیرقه‌ی 20ی به‌ڕێوبه‌رێتی هه‌واڵگری سه‌ربازی چه‌كدارێكی داعشی ده‌ستگیركردووه به تاوانی پێدانی یارمه‌تی لۆجیستی به گروپه تیرۆریستییه‌كه له ناحیه‌ی قه‌یاره" له باشوری نه‌ینه‌وا، نوسینگه‌ی بهڕێوبهرێتییهكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "تیرۆریسته‌كه داواكراوبوو به تاوانی په‌یوه‌ندیدار به تیرۆریزم به‌گوێره‌ی مادده‌ی ژماره 4ی یاسای دژه‌تیرۆر."
به‌ره‌به‌یانی هه‌مان رۆژ، هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌كدارێكی ژنی داعشیان ده‌ستگیركرد له كاتێكدا له كه‌مپێكی په‌نابه‌راندا له موسڵ خۆی حه‌شاردابوو.
به‌گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵگیرییه‌كان، ژنه‌كه، كه ناسناوی ئوم دهواعیشی هه‌بوو (دایكی چه‌كدارانی داعش)، به‌رپرسیاربوو له گه‌یاندنی خوارده‌مه‌نی بۆ چه‌كدارانی داعش له حه‌شارگه‌كه‌یان.