هێزه‌كانی عێراق چوار تونێلیان دۆزییه‌وه كه لاشه‌ی چه‌كدارانی سه‌ر به "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان تێدابوو، له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی سوپا و پۆلیسدا له موسڵ، پۆلیسی عێراق له پارێزگای نه‌ینه‌وا سێشه‌ممه (1 ئایار) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی نه‌ینه‌وا، حه‌مه‌د نامیس جبوری، به دیارونای وت تونێله‌كان، كه له ده‌هل و حه‌مام عه‌لیل دۆزرانه‌وه، لاشه‌ی چه‌ند چه‌كدارێكی داعشیان تێدابوو كه پێده‌چوو له شه‌ڕوپێكدادانه‌كاندا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق برینداربووبن.
ناوبراو وتی: "هێزه‌كان چه‌ندین چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستیی پزیشكی و باندج و چه‌ند زانیارییه‌كه‌شیان دۆزییه‌وه له‌سه‌ر لاپتۆپێك له‌نێو تونێله‌كه‌دا."