یه‌كه‌ی تۆپهاوێژی عێراق یه‌كشه‌ممه (25 تشرینی دووه‌م) مۆڵگه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش) له سه‌ر سنووری عێراق-سوریا كرده‌ئامانج، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه وه‌ك به‌شێك له "ئۆپه‌راسیۆنی دواهه‌مین ئاگاداركردنه‌وه"، یه‌كه‌ی تۆپهاوێژی عێراق، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه فه‌ره‌نسی و ئه‌مه‌ریكییه‌كان له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، مۆڵگه‌كانی داعشیان كرده‌ئامانج له كه‌مپی شام له سه‌ر سنووری عێراق-سوریا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "ئامانجی هێرشه‌كان رێگریكردن بوو له چه‌كدارانی داعش له به‌زاندنی سنوور كه هێزه‌كانی عێراق ئێستا به‌ته‌واوی ده‌یپارێزن."