http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2018/04/23/newsbrief-01

×
×

عێراق ده‌ڵێت 36 چه‌كداری داعشی كوشتووه‌ له‌ هێرشێكی له‌ناكاودا له‌ سوریا

عێراق رایگه‌یاند یه‌كشه‌ممه‌ (22 نیسان) هێزه‌كانی "36 تیرۆریست"یان كوشت كه‌ سه‌ر به‌ رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) بوون، كه‌ سه‌ركرده‌ی باڵاشیان له‌نێودایه‌، له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌ له‌ناكاوه‌كه‌ی سوریادا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.

وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان، فه‌ریق ئه‌وه‌ل یه‌حیا ره‌سوڵ، رایگه‌یاند: "هێرشه‌ ئاسمانییه‌ له‌ناكاوه‌كانی عێراق، كه‌ 19 نیسان له‌لایه‌ن چه‌ند فرۆكه‌یه‌كی ئێف-16ه‌وه‌ له‌ سوریا جێبه‌جێكرا، تیرۆریستانی داعشی كرده‌ئامانج كه‌ جێگه‌ی مه‌ترسین بۆ سه‌ر عێراق."

ناوبراو وتی: "به‌پێی زانیارییه‌كانمان، هێرشه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ كاتێكدا ئه‌نجامدران كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركرده‌ تیرۆریسته‌كان هه‌بوو و ئامانجه‌كه‌ی خۆی پێكا به‌ كوشتنی 36 كه‌س لێیان."

هاوپه‌یمانان پشتڕاستیانكرده‌وه‌ كه‌ هێرشه‌ له‌ناكاوه‌كه‌، كه‌ له‌ نزیك شارۆچكه‌ی حاجین له‌ پارێزگای زێر عوزێری سوریا جێبه‌جێكرا، نزیكه‌ی 50 كیلۆمه‌تر دوور له‌ سنووری عێراقه‌وه‌.

میدیای عێراق رایگه‌یاند كه‌ دووشه‌ممه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعش كوژرا پاش ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی عێراق گردبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كدارانی گرووپه‌كه‌یان كرده‌ئامانج.

سه‌ركرده‌كه‌ی داعش، كه‌ وه‌كو ئه‌بو لوقمان سوری ناسێنرا، ده‌وترێت جێگری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی داعش بوو، كه‌ به‌رپرسیاربوو له‌ راكێشانی هێرشكاره‌ خۆكوژه‌كان له‌ سوریا و ناردنیان بۆ عێراق.

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ هێزی هاوبه‌شی سوپا و هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووریش چوار چه‌كداری داعشیان كوشت كه‌ ده‌یانویست له‌ سوریاوه‌ بچنه‌ناو خاكی عێراقه‌وه‌.

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌، عه‌قید محه‌مه‌د دوله‌یمی، به‌ دیارونای وت شه‌ڕوپێكدادان له‌ نێوان هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان و چه‌كدارانی داعشدا روویدا له‌ ته‌ل سافوق له‌كاتێكدا چه‌كداران ده‌یانویست سنووری سوریا له‌ ئه‌لبو كه‌ماله‌وه‌ ببڕن.

ناوبراو وتی بارهه‌ڵگرێك كه‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی باركردبوو له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا سوتێنرا.

له‌ڕێگای تویته‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ لەڕێگەی فەیسبووکەوە پەیوەندی بکە
ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0
0

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین Captcha