جبه‌خانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی چه‌كی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له‌لایه‌ن هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له بیابانی ئه‌نبار له‌ناوبرا، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌زیره و بادییه چوارشه‌ممه (16 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
لیوا قاسم محه‌مه‌دی به دیارونای وت: "نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه هێرشێكی ئاسمانی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئه‌نجامدرا له وادی قه‌زف، له‌سه‌ر سنووری عێراق-سوریا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی له‌ناوبردنی حه‌شارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ژێرزه‌وی كه ژورێكیشی تێدابوو له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه به‌كارده‌هێنرا وه‌ك بنكه."
حه‌شارگه‌كه چه‌ند چه‌كێكی مامناوه‌ند و سووك و تفاق و تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی و موشه‌كهاوێژێكی ده‌ستكردیشی تێدابوو.
ناوبراو وتی هێرشه ئاسمانییه‌كه، كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق ئه‌نجامدرا، به‌شێكه له "هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان بۆ له‌ناوبردنی ژێرخانی داعش" و رێگریكردن له هه‌ر هێرشێك له داهاتوودا بۆ سه‌ر مه‌ده‌نییه‌كان.