تێرۆریزم |
2018-04-19

فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق لە ئامانجەکانی داعش دەدەن لە سوریا

نوسینگەی سەرەکوەزیران حەیدەر عەبادی رایگەیاند پێنجشەممە (19 نیسان) هێزی ئاسمانی عێراق 'هێرشێکی کوشندە'ی ئەنجامدا بۆ سەر پێگەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) لە سوریای هاوسێ.

هێزی ئاسمانی عێراق پێنجشەممە (19 نیسان) "هێرشێکی کوشندە"ی ئەنجامدا بۆ سەر پێگەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە سوریای دراوسێ و نزیك بە سنوری عێراق، نوسینگەی سەرەکوەزیران حەیدەر عەبادی رایگەیاند.

بەیاننامەکە رایگەیاند هێرشەکەی دژی داعش بە فەرمانی عەبادی بوو "لەبەر ئەو مەترسییەی [داعش] دەیکەنە سەر خاکی عێراق".

ڤیدیۆیەك کە لەلایەن هێزی ئاسمانیەوە بڵاوکرایەوە دوو فڕۆکەی ئێف 16 نیشاندەدات کە هێرشدەکەن.


چەکدارێکی عێراقی ئاڵای نیشتیمانی رادەوەشێنێت لەکاتێکدا لەپێش ئەو لۆرییانەوە دەڕوات کە ئەندامانی هێزە عێراقیەکانیان هەڵگرتووە لە پێشڕەوییاندا بەنێو بیابانی ئەنبار و نزیك سنوری سوریادا، لە 25 تشرینی دووەم 2017، بۆ دەرکردنی پاشماوەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش). [ئەحمەد روبەیعی / ئاژانسی فرانس پرێس]

چەکدارێکی عێراقی ئاڵای نیشتیمانی رادەوەشێنێت لەکاتێکدا لەپێش ئەو لۆرییانەوە دەڕوات کە ئەندامانی هێزە عێراقیەکانیان هەڵگرتووە لە پێشڕەوییاندا بەنێو بیابانی ئەنبار و نزیك سنوری سوریادا، لە 25 تشرینی دووەم 2017، بۆ دەرکردنی پاشماوەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش). [ئەحمەد روبەیعی / ئاژانسی فرانس پرێس]

بەیاننامەکە راشیگەیاند: "ئەم هێرشانە توانای برەوسەندوی هێزە ئاسمانیەکانمان دەردەخەن بۆ بەدواکەوتن و لەناوبردنی تیرۆریستان."

بەیاننامەکە رایگەیاند: "لەڕێگەی بەدواکەوتنی باندە تیرۆریستیەکانەوە، هێزە پاڵەوانەکان و چەکدارەکانمان زۆر ژیانیان رزگارکردووە و پلانەکانی داعشیان تێکشکاندووە بە هەڵوەشاندنەوەی ماشێنی مەرگی ئەو گروپە تیرۆریستیە."

راشیگەیاند: "ئەم هێرشانە یارمەتی خێراترکردنی لەناوبردنی باندەکانی داعش دەدەن لە ناوچەکە دوای ئەوەی لە عێراقدا تێکشکێنران."

هێرشەکەی عێراق لە سوریا یەك رۆژ دوای ئەوە هات کە عەبادی لە پارێزگای دیوانیە لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆك خێڵه‌كاندا وتی "ناوەستین لە بەدواکەوتنی داعش، نەك تەنیا لە عێراق، بەڵکو لە هەموو ناوچەکە".

لە گردبوونەوەکەی چوارشەممەدا وتی: "ئەرکەکە ئاسان نیە، بەڵام دەبێت موعجیزه‌یه‌كی دیکە بخوڵقێنین دوای سەرکەوتنه‌ مەزنه‌كه‌مان."

لە کانونی یەکەمدا، عێراق جاڕی سەرکەوتنی دژی داعش دا، کە بە هێرشێکی خێرای 2014 دەستیپێکرد کە لەوپەڕی دەسەڵاتی خۆیدا سێیەکی وڵاتەکەی داگیرکردبوو. بەڵام توندڕەوان هێشتا دەسەڵاتیان بەسەر بەشێك لە بیاباندا ماوە لە سنوری هاوبەشی سوریا.

بەرپرسان بە دیارونایان وت ماوەیەکە عێراق کاردەکات بۆ پتەوکردنی سنورەکەی دژی دزەکردنی داعش لە سوریاوە، بەتایبەتی لەو بەشەی سنوری هاوبەشی کە 600 کیلۆمەتر لە باکوری خۆرئاواوە درێژدەبێتەوە بەرەو روتبە لە خۆرئاوا.

وتیان هێزەکانی عێراق خەندەقێکیان لە بەشی عێراقی ئەو سنورە لێداوە کە نزیك سنووری سوریای شاری راوەی ئەنبارەوە درێژدەبێتەوە بەرەوخوار تا قائیم.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

6 Di icons no
* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha