هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دووچاری سه‌ختی هاتن له تۆماركردنی كوژراواندا له هێرشێكی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا، له‌كاتێكدا تووندڕه‌وه‌كان به‌رده‌وامبوون له به‌رگرییه‌كی چڕ له دواهه‌مین حه‌شارگه‌یان، ئاژانسی فرانس پرێس دووشه‌ممه (26 تشرینی دووه‌م) رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه زیاتر له 200 كه‌س كوژراون له‌وكاته‌وه‌ی 500 چه‌كداری داعش له ته‌مدا ده‌ركه‌وتن، كه خۆرهه‌ڵاتی سوریای نزیك سنووری عێراقی داپۆشیبوو، بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی خوێناوی له هه‌ینیدا.
به‌گوێره‌ی روانگه‌كه، 92 له كوژراون شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتن. لانیكه‌م 61 توندڕه‌و و 51 مه‌ده‌نیش، كه زۆربه‌یان كه‌سوكاری توندڕه‌وه‌كان بوون، له هێرشه‌كه‌دا مردن.
هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان یارمه‌تی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیان دا بۆ گرتنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له‌ده‌ستیاندا.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی چه‌كدارانی خێڵه ناوخۆییه‌كانیش كه دژی داعشن، هاوكاری هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیان كرد بۆ گرتنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌ینی له‌ده‌ستیاندابوو.
روانگه‌كه راشیگه‌یاند كه توندڕه‌وه‌كان خۆكوژی بۆمب له‌خۆبه‌ستوو، خۆكوژی كۆماندۆ و شانه‌ی نوستوویان به‌كارهێنا له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریبنكه‌كه‌یان له هه‌جینبۆ گه‌یاندنی زۆرترین زیان.
زۆربه‌ی هێرشه كتوپڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌یان و خوێناوی‌ترین هێرشه‌كانیشیان له ئه‌نجامی بارودۆخی كه‌شوهه‌واوه بوو كه له‌مپه‌ری ده‌خسته به‌رده‌م هاوپه‌یمانان بۆئه‌وه‌ی هێرشی ئاسمانی ئه‌نجامبده‌ن.
هاوپه‌یمانان له به‌یاننامه‌یه‌كدا شه‌ممه رایانگه‌یاند كه هێرشه‌كانیان به‌هۆی كه‌شوهه‌واوه سنوورداكراوه.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی: "ئه‌مه زۆرترین ژماره‌ی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراته كوژرابێتن (له‌لایه‌ن داعشه‌وه) له یه‌ك شه‌ڕدا له‌وكاته‌وه‌ی دامه‌زراوه" له 2015.
ناوبراو وتی، ئه‌م كوژراوانه‌ی دوایی، ژماره‌ی كوژراوانی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی گه‌یانده 452 له ده‌ستپێكی هێرشه‌كه‌یانه‌وه بۆسه‌ر مۆڵگه‌ی هه‌جین له 10 ئه‌یلول.
روانگه‌كه رایگه‌ند كه ژماره‌ی كوژراوه‌كان یه‌كشه‌ممه به‌رزتربووه‌وه كاتێك چه‌ندین لاشه‌ی دیكه دۆزرانه‌وه.