لانیكه‌م 45 چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كوژران له ده‌وروبه‌ری دواهه‌مین په‌ناگه‌یان له سوریا سه‌رباری راوه‌ستانی هێرشێكی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، ئاژانسی فرانس پرێس (7 تشرینی دووه‌م) چوارشه‌ممه رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌فته‌ی رابردوو وه‌ستاندنی هێرشه‌كه‌یان له دێره‌زوور راگه‌یاند، به‌ڵام هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان له دووشه‌ممه‌وه 28 توندڕه‌ویان كوشتووه، له نێویاندا له میانه‌ی جێبه‌جێكردنی هێرشێكی داعشدا سێشه‌ممه له كێڵگه‌یه‌كی نه‌وت له باكوری ناوچه‌كه.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دووشه‌ممه 17 چه‌كداری دیكه‌ی داعشیان كوشت له كاتی به‌رگریكردندا له بنكه‌كه‌یان له گوندی به‌حره رێك له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش.
وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، كینۆ گابریه‌ل، پێداگرییكرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ستاندنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌و واتایه نایه‌ت كه شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پارێزگاری له خۆیان ناكه‌ن.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هێرشه‌كه‌یان بۆسه‌ر داعش له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی هه‌جین له دۆڵی فوڕات له 10 ئه‌یلول راگه‌یاند. به‌ڵام دوای پێشڕه‌وییه‌كی هێواش، هاوپه‌یمانه عه‌ره‌بی-كوردیه‌كه مانگی رابردوو كشانه‌وه‌یه‌كی به‌خۆوه‌بینی كاتێك داعش سوودی له گه‌رده‌لوولی لم بینی بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند هێرشێكی پێچه‌وانه.
ناوچه‌ی هه‌جین دواهه‌مین گرنگترین پاشماوه‌ی ئه‌وه‌یه كه داعش خۆی ناوی لێنابوو "خه‌لافه‌ت" له 2014 له رووبه‌رێكی گه‌وره‌ی سوریا و عێراقی دراوسێیدا.
ته‌واوی ناوچه‌كانی تری دۆڕاند له هێرشه‌كانی چه‌ند هاوپه‌یمانییه‌كدا له هه‌ردوولای سنوور.
له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌جین، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گروپه‌كه بچوكراونه‌ته‌وه بۆ خانه نوستووه‌كان و حه‌شارگه‌كان له‌و ناوچه بیابان و شاخاوییانه‌دا كه ئاوه‌دانییان تێدا نیه.