مۆدێلێكی عێراقی و ئەستێرەی ئینستاگرام، تارا فارس، بە دەستڕێژی گولـلە كوژرا لە ئۆتۆمبیلە پۆرشە سەقف سڵایدەکەیدا لە ناوەڕاستی بەغدادا، ئاژانسی فرانس پرێس هەینی (28 ئەیلول) رایگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆ پێنجشەممە لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ده‌ستپێكرد لەسەر کوژرانی ئەو ژنه تەمەن 22 ساڵەیه کە "برینی سێ گولـلەی کوشندەی" پێوەبوو کاتێك بە گەڕەکی کامپ سه‌رای پایتەختدا تێده‌په‌ڕی.
ژمارەیەك لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نوسییان فارس، کە مۆدێلێكی جلوبه‌رگ بوو له‌سه‌ر ئینستەگرام و 2.7 ملیۆن هه‌واداری هەبوو، وێنەكانی خۆ بڵاوده‌كرده‌وه به تاتو و رەنگی قژی جیاواز و جلوبەرگە سەرکەشیەکانییهوه، بووە قوربانی ناوبانگی و ستایلی ژیانی.
به‌رنامه پێشكهشكهرێكی رەخنەگری عێراقی، ئەحمەد بەشیر، کە لە دەرەوە لە ئەردەن دەژی له‌دوای رووبەڕووبوونه‌وه‌ی هەڕەشەی مەرگ، سه‌ركۆنه‌ی كوشتنی فارسی كرد، کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەژیا و بەدەگمەن دەگەڕایەوە بەغدای شارەکەی خۆی.
بەشیر وتی: "هەرکەسێك به‌هانه بهێنێته‌وه بۆ کوشتنی کچێك هه‌ر لەبەرئەوەی بڕیاریدابوو وەك هەر کچێکی تری سەر ئه‌م زەوەیه بژی، هاوبەشە لە کوشتنی ئەودا."