"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) وێنه‌گری رۆژنامه‌وان هاشم فارسی له ناوه‌ندی موسڵ كوشت، روانگەی ئازادی رۆژنامەوانی عێراقی دووشه‌ممه (12 كانونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
"داعش فارسی هاوكارمانی كوشت له ئێواره‌ی شه‌ممه‌دا،" به‌ڕێوبه‌ری روانگه‌كه له هه‌ولێر، خالید ده‌ربه‌ندی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی .
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "فارس له‌وه‌وپێش كاری بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لدیار و رۆژنامه‌ی ناوخۆیی تریش ده‌كرد." هه‌روه‌ها وتی: "گروپه‌كه ده‌ستنیشانی نه‌كرد [فارس]ی به‌چی تۆمه‌تباركردووه."
داعش چه‌ندین رۆژنامه‌وان و رۆشنبیر و چالاكوانی له رابردوودا كوشتووه به‌بیانوی هاوكاریكردنی ده‌سه‌ڵاته حكومیه‌كان یان هاندانی خه‌ڵك بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌م گروپه توندڕه‌وه.