http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2018/09/14/newsbrief-01

2018-09-14

روانگەیه‌ك: زیاد لە 360,000 کەس له‌ شەڕی سوریادا کوژراون

زیاد لە 360,000 کەس لە سوریا کوژراون لەماوەی حەوت ساڵدا، روانگەی سوری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ پێنجشەممە (13 ئەیلول) رایگەیاند.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه‌ ئەو ژمارە نوێیە هاوکاتە بە نیگەرانییه‌كی زۆری نێودەوڵەتی دەربارەی ئەوەی هێرشێكی چاوەڕوانکراوی رژێمی سوریا دژی ئۆپۆزسیۆن و چەکدارانی توندڕەو لە پارێزگای ئیدلیب دەبێتە هۆی "خوێنڕێژی".

روانگەکە رایگەیاند كه‌ مەرگی 364,792 کەسی تۆمارکردووە، کە نزیکەی سێیەکیان مەدەنی بوون، لەوکاتەوەی شەڕ دەستیپێکرد لە ئازاری 2011.

روانگەکە راشیگەیاند كه‌ لە شەش مانگی رابردوودا 13,000 کەس بۆ ئەم ژمارەیە زیادیکردووە.

شەڕەکە 110,687 مەدەنی کوشتووە، لەنێویاندا 20,000 منداڵ و نزیکەی 13,000 ژن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 Di icons no

0 كۆمێنت

* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha