هه‌واڵه‌كانی عێراق

روانگە: 13,000 کەس مەنبیجیان جێهێشتووە لە دەسپێکی هێرشەکانەوە

لانیکەم 13,000 کەس شاری مەبینجیان لە باکوری سوریا جێهێشتووە، کە یەکێكە لە مٶڵگەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، لەسەرەتای هێرشەکانەوە کە لە کۆتایی ئایار دەستیان پێکرد بۆ رزگارکردنی شارەکە، بە پێی راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس لە 4 تەمموز.

هێزەکانی سوریای دیموکراتی، کە هاوپەیمانییەکی عەرەبی-کوردیە، لە کۆتایی ئایار هێرشێکیان بەرپاکرد بۆسەر مەنبیج، شارەکەیان گەمارۆدا و لە 23 حوزەیران چونە ناو گەڕەکەکانی باشوری خۆرئاوای شارەکە.

"لانیکەم 13,000 مەدەنی لە شارەکە رایانکردووە لە دەسپێکی هێرشی هاوپیەمانیەکەوە لە 31 ی ئایارەوە،" بەگوێرەی بەڕێوبەری روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رامی عەبدولڕەحمان.

وتی "هەڵهاتن لە شارەکە زیادی کرد پاش ئەوەی هێزەکانی سوریای دیموکراتی گەمارۆی مەنبیجیان دا،" لە 10 ی حوزەیران، و وتیشی کە "بەسەدان کەس لە باشوری شارەکە هەڵهاتن کە تێیدا بەرەنگاربوونەوەیەکی سەخت روویدا لە چەند رۆژی رابردوودا."

هەڵمەتەکەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشتی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان بە ڕێوەدەچن.

ئۆفیسی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ خەمڵاندنێکی دەربارەی ژمارەی هەڵهاتووەکان لە مەنبیج بڵانەکردۆتەوە، بەڵام لە کۆتایی حوزەیران وتی نزیکەی 60,000 کەس هێشتا لە شارەکەدا ماون.

بەگوێرەی عەبدولرەحمان، دانیشتووانەکە زیاتر لە باشوری شارەکەوە هەڵدێن کە ئێستا لە ژێر کۆنترۆڵی هاوپیەمانیەکەدایە بەرەو ئەوە شوێنانەی باشور کە لە داعش پاکراونەتەوە.

وتیشی هەندێك مەدەنی بە قەناسی داعش و بۆمبی چینراو گیانیان لەدەستدا لە کاتی هەڵهاتنیاندا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500