هه‌واڵه‌كانی عێراق

روانگەیه‌ك: ژمارەی کوژراوانی سوریا 370,000 تێپەڕدەکات لە 8 ساڵدا

هەشت ساڵ شەڕ لە سوریا زیاد لە 370,000 کەسی کوشتووە، لەنێویاندا 112,000 مەدەنی، ئاژانسی فرانس پێرس هەینی (15 ئازار) رایگەیاند.

بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ زیاد لە 21,000 منداڵ و 13,000 ژن لەنێو مردواندا بوون.

دوایین ئاماری روانگەكه‌ بۆ شەڕی سوریا کە لە ئەیلول بڵاوکرایەوە زیاد لە 360,000 کوژراو بوو.

روانگەکە رایگەیاند كه‌ زیاد لە 125,000 سەربازی سەر بە رژێم و چەکداری لایەنگری رژێم لە ئامارەکەدا هەبوون، له‌كاتێكدا چەکدارانی دیکە، لەنێویاندا چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و کوردەکان، 67,000 کەسیان پێکدەهێنا لەوانەی کوژراون.

نزیکەی 66,000 کەسیان توندڕەو بوون، بەتایبەتی لە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و تەحریر شام.

شەڕەکە نزیکەی 13 ملیۆن سوریی كردۆته‌ پەنابەر و به‌ ملیاران دۆلار زیانی به‌خشیوه‌.

وادادەنرێت شەڕی سوریا ئابوری وڵاته‌کەی گەڕاندبێتەوە بۆ سێ دەیە لەوەوبەر و ژێرخانی تێکشاندووە و بەرهەمهێنانی کارەبا و نەوتی ئیفلیجکردووە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500