سه‌رۆكی ته‌حریر شام چوارشه‌ممه (22 ئاب) هۆشاداریدایه یه‌كه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئیدلیبی سوریا له‌دژی به‌شدارییكردن له گفتوگۆكاندا له‌گه‌ڵ رژێم، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
دوای ئه‌وه‌ی به‌شارئه‌سه‌د وتی كه ده‌خوازێت ئه‌و پارێزگایه‌ی باكوری خۆرئاوا كۆنترۆڵبكاته‌وه، ئه‌بو موحه‌مه‌د جۆلانی هۆشداریدایه چه‌كدارانی توندڕه‌و و ئۆپۆزسیۆن له ناوچه‌كه له دژی راده‌ستكردنی چه‌كه‌كانیان به رازیبوون به رێكه‌وتننامه‌كانی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان له‌گه‌ڵ رژێم.
ئه‌و هاوپه‌یمانییه تووندڕه‌وه كۆنترۆڵی نزیكه‌ی له‌سه‌دا 60ی ئیدلیب ده‌كات. له‌كاتێكدا گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی دیكه ته‌واوی به‌شه‌كه‌ی تریان له‌به‌رده‌ستدایه. رژێم كۆنترۆڵی به‌شێكی كه‌می باشوری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگاكه ده‌كات.
له هه‌فته‌كانی پێشوودا، ته‌حریر شام و گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی دیكه به ده‌یان كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، به تاوانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی نهێنی له‌گه‌ڵ رژێم و كاركردن له پێناوی رێكه‌وتننامه‌كانی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان.