"ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش) له پارێزگای ئیدلیبی سوریا ده‌رپه‌ڕێندرا دوای ئه‌وه‌ی دواهه‌مین گروپی چه‌كداره تووندڕه‌وه‌كان خۆیان ته‌سلیمی هاپه‌یمانێتیه ركابه‌ره‌كه‌یان ته‌حریر شام و گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی دیكه كرد، سێشه‌ممه (13 شوبات)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
وتی 400 كه‌سێك له چه‌كدارانی داعشیان، له‌نێویاندا كه‌سوكارانیان و برینداره‌كانیش، خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌دا به هاوپه‌یمانێتیه‌كی تووندڕه‌وی گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان، سێشه‌ممه، وته‌بێژێكی یه‌كینه‌یه‌كی جه‌یشی نه‌سر وتی، كه به‌شداربوون له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا.
ئه‌بو ماجد حومسی وتی: "ئێمه تۆپبارانمانكردن له شارۆچكه‌ی خوه‌ین تا خۆیانبه‌ده‌سته‌وه‌دا."
حومسی وتی لێپێچینه‌وه له چه‌كداره‌كان كرا بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئاخۆ شانه‌ی نووستویان له ناوچه‌كه نه‌چاندووه و دواتر ده‌خرێنه‌ژێر لێكۆڵینه‌وه له "دادگا تایبه‌ته‌كان"دا.
داعش به‌شێكی باكور و ناوه‌ڕاستی سوریای به‌ده‌سته‌وه‌بوو، له نێویاندا چه‌ند به‌شێكی پارێزگاكانی حه‌ما، حومس و حه‌له‌ب و به‌شێكی ره‌ققه هه‌بوون.
دوای زنجیرەیەک تێکشکان له ساڵی رابردوودا، سەدان چه‌كداری داعش هەڵهاتن بۆ حەشارگه‌یه‌ك له ناوچەکانی پارێزگاكانی حه‌ما و ئیدلیب و حەلەب.
به‌گوێره‌ی روانگەی مافی مرۆڤی سوریا، ئێستا بە تەواوی بەدەرنراون لە هەرسێ شوێنەکە.
سه‌رۆكی روانگەكه، رامی عه‌بولڕەحمان، وتی هێزەکانی حوکمەتی سوریا هەفتەی رابردوو لە حەما وەدەریاننان به‌ره‌و پارێزگای ئیدلیب.