2018-05-15

لێكۆڵینه‌وه‌كان: ته‌نها له‌سه‌دا 14 هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی روسیا له‌ سوریا داعشیان كردۆته‌ ئامانج

هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان دژی گروپه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا 150 به‌رزبۆته‌وه‌ له‌وكاته‌وه‌ی روسیا له‌ 2015 هاتۆته‌نێو ناكۆكیه‌وه‌، به‌یارمه‌تیدانی رژێمی سوریا بۆ زیادكردنی ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێژه‌ی سێ ئه‌وه‌نده‌ی ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆی، به‌گوێره‌ی راپۆرتێك كه‌ سێشه‌ممه‌ (15 ئایار) بڵاوبووه‌وه‌.

ناوه‌ندی جه‌ین بۆ تیرۆریزم و یاخیبوون ئاشكرایكرد كه‌ ته‌نها له‌سه‌دا 14ی هێرشه‌كانی روسیا "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان كردۆته‌ ئامانج، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.

هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد كه‌ ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی رژێمی سوریا زیادیانكردووه‌ له‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 16 له‌ ئه‌یلوولی 2015 بۆ له‌سه‌دا 47 له‌ ئازاری 2018.

سه‌رۆكی ناوه‌ندی جه‌ین بۆ تیرۆریزم و یاخیبوون، ماسیو هێنمان، وتی: "هاتنه‌ناوه‌وه‌ی روسیا كات و بواری زیاتری داوه‌ به‌ حكومه‌تی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ته‌ركیزبكاته‌ سه‌ر ناوچه‌ سه‌ره‌كییه‌كان و هێزی زۆرتر به‌كاربهێنێت بۆ گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن."

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ له‌نێوان ئه‌یلولی 2015 و ئازاری 2018 دا، ژماره‌ی هێرشه‌كانی روسیا و سوریا له‌ 2,735ه‌وه‌ به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ 6,833. له‌م هێرشه‌ ئاسمانیانه‌دا، 960 دانه‌یان داعشیان كردۆته‌ ئامانج -- نزیكه‌ی له‌سه‌دا 14 -- به‌ڵام زۆربه‌ری زۆریان دژی گروپه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی دیكه‌ بوون.

راپۆرته‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان "به‌تایبه‌تی ته‌ركیزیان خستۆته‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی داعش ئاماده‌ییه‌كی كه‌م یان هیچ ئاماده‌ییه‌كی چالاكانه‌یان نه‌بووه‌".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 Di icons no

0 كۆمێنت

* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha