2018-08-01

24 گوند له‌ پاشماوه‌كانی داعش پاككرانه‌وه‌ له‌ كه‌ركوك

هێزه‌كانی عێراق له‌ سێشه‌ممه‌ (31 ته‌مموز)ه‌وه‌ 24 گوندی باشوری خۆرئاوای كه‌ركوكیان له‌ پاشماوه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) پاككردۆته‌وه‌، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ رایگه‌یاند: "هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان گه‌ڕانوپشكنینیان ئه‌نجامدا و 24 گوندیان به‌ ته‌واوی پاككرده‌وه‌، 325 بۆمبی ده‌ستكردیان پوچه‌ڵكرده‌وه‌ و كارگه‌یه‌كی دروستكردنی ته‌قه‌مه‌نی و دوو پشتێنی بۆمبڕێژكراویان دۆزییه‌وه‌."

وتیشی 3 تیرۆریست له‌ هه‌مان ئۆپه‌راسیۆندا ده‌ستگیركران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 Di icons no

0 كۆمێنت

* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha