هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاژانسی دژه‌تیرۆریزمی عێراق، دووشه‌ممه (24 حوزه‌یران) له هێرشێكدا 14 چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان كوشت له كه‌ركوك.
ئاژانسی دژه‌تیرۆریزم له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی 14 تیرۆریستیان كوشت له حه‌شارگه‌یه‌كدا له باشوری كه‌ركوك."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دوای چاودێریكردنی چه‌كداره‌كانی پاشماوه‌ی داعش له ناوچه‌كه و دیاریكردنی شوێنه‌كه‌یان ئه‌نجامدرا، به هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان."